کۆمەڵگەکەمان
دوچارى شیزۆفرینیا بووە
حهمهی ئهحمهد ڕهسوڵ
پێش ئەوەى بچینە لاى کۆمەڵگەکەمان ، با بزانین شیزۆفرینیا چییە و بۆچی ئەم
خەسڵەتەمان خستۆتە پاڵ کۆمەڵگەى ئەمڕۆى کوردییەوە ..؟!
شیزۆفرینیا زاراوەیەکى سایکۆلۆژى –بیانییە و لەدوو بەش پێکهاتووە (شیزۆ) بە
ماناى کەرت دێت و (فرینیا) بەماناى کەسێتى دێت ، واتا کەرتبوونى کەسێتى یان
شێتبوونى کەسێک دەگەیەنێت .... ئێمەش خەسڵەتى کەرتبوونى کەسێتى و شێتبوون
دەدەینە پاڵ کۆمەڵگە هاوچەرخەکەمانەوە و پاس و و پاسادانیشمان پێیە بۆ راست و
دروستى قسەکانمان !
بێگومان بەراوردکارییەکى زانستى لەنێوان کۆمەڵگەى دوێنێ و ئەمڕۆدا ئەو گۆشە نیگ
و بڕیارە بەئێمەیەکى پسپۆڕ لەکۆمەڵناسیدا دەبەخشێ .
بەشێوەیەکى گشتى و وەکو پرەنسیپێکى سەرەکى هەر کۆمەڵگەیەک کۆمەڵگە لەهەرە
سادەترین پێناسەید و ئەرکى بنەڕەتى کۆمەڵگەیە کە تاکەکانى ، هەروەها ئەندامى
خێرانەکانى گرد بکاتەوە و بە کاریگەرى پەیوەندییەکى کۆمەڵایەتى ساغڵەم و پتەو و
سەقامگیر لەژێر سایەى یاس و رێسادا کۆیان بکاتەوە ...!
کەواتە ئەرکى یەکەمینى کۆمەڵگە ئەوەیە ، کەتوێژ و چین و گروپ و خێزان و
تاکەکانى هانبدات پێکەوە بژین ، کەبتوانن کۆ هەبوون و کۆ ژیان و کۆ کردار و کۆ
هەڵوێست و کۆ مەرگیش بۆ تاکەکانى بپارێزێت و لە بۆتەیەکى سیستماتیکى و
دینامیکیدا تواناى هەناسەدانیان بەئازادى و بەیەکسانى و بەتەبایی پێ ببەخشێت
... هەروەها ئەرکى کۆمەڵگەیە کەئێمەى مرۆڤ و ئەندام و تاک و هاوڵاتى لەبۆتەى پڕ
خۆشەویستى و میهرەبانى و سۆزدارى خۆیدا کۆ بکاتەوە ، لەکایەکانى خۆیدا بە
بەرنامە و پرۆگرامى نەخشە بۆ کێشر و ، پۆلێنمان بکات و بەسەنتەر و چەقی خۆیەوە
بمانبەستێتەوە ...!
کۆمەڵگە قەوارەیەکە ، شوێنى کۆمەڵایەتى و پایەى شی و بەتاکەکانى دەبەخشێ و
گروپی جود و ئەتنى جیاواز و مەزهەبى وێکنەچوو لە ژێر ساپیتە و سەیوانى خۆیدا کۆ
بکاتەوە ، کەشوهەواى لەبار و بارگاوى بەئازادى و دیمۆکراسی و کولتوورى
لێکبووردن و ئاشتى و پێکەوە ژیان بڕەخسێنێ بۆ ئەوەى گەشەکردنى ئابوورى و بەرز
بوونەوەى ئاستى رۆشنبیرى و فەرهەنگیی بخەمڵێت .!
ئێمەى کورد لەبیرەوەرى و خەیاڵماندا کۆمەڵگەیەک خۆى نوومایش دەکات (کەسەرەڕاى
تۆتالیتارى سیاسی و حوکمى دیکتاتۆرەکانى )هێمنى و ئاسوودەیی فەراهەم کردبوو ...
رەسەن بوو ، بەرهەم هێنەربوو ، تاکەکان ئۆمێدیان بەژیان هەبوو ، رێز و
خۆشەویستى لەنێوان ئەندامانى خێزانیدا بەرکەماڵ بوو ... متمانە و باوەڕ
بەخۆبوون و متمانەش بەخەڵکى و بەئایندە لەو پەڕیدا بوو ( سەربارى ئەوەش لە شەڕ
و جەنگ هەمیشە ئامادەبوو !!) .
کۆمەڵگەى کوردى دوێنێ ، بەردەوام لەهەوڵدابوون ژیان سادەبێت و خەڵکى (لاسایی)
سادەیی و ساکاریی یەکتر بکەنەوە ... تەبایی و برایەتى و یەکسانى و ناجیاوازى
بناغەبوو بۆ دەستەبەرکردنى پەیوەندى نێوانیان کۆمەڵگەى سادەبوو ، شۆڕشی
تەکنۆلۆژى بەرپانەبوو بوو ،
تاکى کوردیش پێداویستیەکانى کەمتربوون ، قەناعەت کۆڵەکەى بنەڕەتى بوو بۆ
کارکردن و خێزان پێکەوەنان ، کەس ئیرەیی بە کەس نەدەبرد ، چاوچنۆکى و هەڵپەکردن
و پارەى زۆر پەیدا کردن نەبووبووە دروشمى پیرۆزى هیچ کەسێک ... بۆیە تاکى کوردى
دوێنێ غیرەتى نەفسی بەرزبوو ... بەپارەوە نەیدەنازى و کەش و فشی نەدەکرد
بەسەیارە و مۆبایل و ڤێلاکەیەوە ... رەوشت و مۆراڵ گرنگترین خاڵێکى مەبدەئی بوو
لاى تاکى کورد .... راستگۆیی و وەف و دڵسۆزى و دڵپاکى و دەستپاکى بریتى بوو
لەخەسڵەتى بنەڕەتى کەسێتى کورد ..!
بەڵام ئەمڕۆ کۆمەڵگەکەمان ، بەزەبرى باهۆزى جیهانگیرى و هەلومەرجى سیاسی و
پەتاى گەندەڵى سیاسی و ئیدارى و ئەخلاقی لەلایەک و بوژاندنەوەى ئابوورى و
هەڵڕژانى دۆلار بەدەفتەر و بەفەردە و بەتانکەر هۆیەکانى گۆڕانکارى و وەرچەرخانى
کایەى کۆمەڵایەتى ناکاو و ناوەخت و سەپێنەرى بەدواى خۆیدا راکێشاوە ..!
ئەمڕۆ کۆمەڵگەکەمان بەئەرکى پێچەوانەى خۆى هەڵدەستێ ، هۆکارى ململانێ و کێشمە
کێشمى نێوان توێژ و چینەکان لەو پەڕیدایە کەبە فاکتەرى لاساییکردنەوە و
چاولێکەرى پەت و نەخۆشی شیزۆفرینیاى بڵاوکردۆتەوە ... پەرتەوازەیی و
جیاوازیخوازى و لێکترازانى لێکەوتۆتەوە بەرژەوەندى تایبەتى –ئابوورى بۆتە پێوەر
و بناغە بۆ پەیوەندى بەستن و پێکەوە ژیان .. کەناڵەکانى لاساییکردنەوە ئامادەن
بۆ سەلماندنى خود ، پلەو پایە و ساماندارێتى مەرجى یەکەمە بۆ سەلماندن و بۆ
خۆسەپاندن و گێڕانى رۆڵى گرنگ لەکۆمەڵگەدا .. بۆ ئەم مەبەستەش چاوچنۆکى و
هەڵپەکردن و ئیرەیی (بەغیلى بەیەکتربردن ) زاڵ بووە بەسەر بیرکردنەوەى
کۆمەڵایەتى و حاڵەتى و حاڵەتى دەروونى تاکى کوردا ... پارە پەیداکردن بەهەموو
شێوازەکانییەوە بۆتە غەریزە و بۆتە خوو ... تاقە بابەتێک کە لەهزر و زهنییەتى
مرۆڤى کوردا برە و و چێژى هەبێت پارە و سامان کۆکردنەوەیە ... هەموو لاسایی
یەکتر دەکەنەوە و پونتى پێشبڕکێ و بەربەرەکانى و ململانێی نێوان تاکەکان ، خۆ
دەوڵەمەندکردن و خۆ نوومایش کردنە بەڕووکەش و رواڵەتى دەرەکییەوە ... لەپاڵ
ئەوەشدا خۆ چەسپاندن و رەواندنەوەى ئەو ترسەیە کە لەنێو دەروون و مێشکى مرۆڤى
کوردا گینگڵ دەدات سەبارەت لەئیدامەکردنى ژیانى ئەمڕۆ و دابینکردنى گوزەرانى
ئایندەى خۆى چونکە کۆمەڵگە و رەوشی سیاسی و شپرزەیی و بەڕێوەبردن و ئیدارەکردنى
هەرێمى کوردستان جێی متمانە و مسۆگەرى و سەقامگیرى هیچ تاکێک نییە لەکوردستاندا
هەر بۆیەشە زۆربەى بەرپرسەکان جگە لەوەى خاوەنى ملیارەها دینارن و لەبانکەکانى
هەندەران پاشەکەوتیان کردووە ، خێزان و منداڵەکانیشیان نیشتەجێ و هاوڵاتى
هەندەرانن و بگرە لەبەهەشتى نەبڕاوەى رۆژاوادا ژیانى پڕسەروەرى و سەرفرازى
دەژین ....!
کۆمەڵگەى کوردى هاوچەرخ ، لەم (دە) ساڵەى دواییەدا موژدەى دوچاربوونى خۆى بە
نەخۆشی شیزۆفرینی و دەروونى بە هەموو لایەکمان راگەیاندووە بۆیە ئێمەش وەکو
لەشێتخانە و نەخۆشخانەدا بژین وایە ، زۆربەمان گرێی دەروونى و نەخۆشی
دەروونیمان لەگەڵدایە زۆربەمان کەسێتییەکەمان ساغڵەم و تەندروست نییە ، بۆیە
زۆربەمان راستگۆنین و دزو درۆزن و قۆڵبڕین ، دڵپیس و داوێن پیس و دەست پیسین ،
متمانە و بڕوابەخۆ بوونمان بەرەو سەراب ملدەنێ ، قەناعەت و عیزەتى نەفسمان
تەسلیم بەدۆلار و دینار کۆکردنەوە کردووە ، پارەمان لەخۆمان و برامان و دایکمان
و باوکمان و خوشکمان و خۆشەویستەکەمان خۆشتر دەوێت ... بۆیە ژیانمان بێبەهاو
بێنرخە ، بۆیە بەهاى خۆشمان وەک مرۆڤ یەک پوولى قەڵب ناکات ...!.
heme a.rasoel 961@yahoo .com
|