کام هاوڵاتی ؟؟
دڵسۆز حەمە


لە‌ زۆربە‌ی لێدوانە‌کانی سە‌رۆک بارزانیدا ،ئە‌و ڕستە‌یە‌ دوپات دە‌کاتە‌وە‌ ،کە‌ ئیتر کورد لە‌ عێراقدا نابێت چیتر هاوڵاتی پلە‌ دو بێت ، پێداگرتنی هە‌میشە‌یی وهە‌ڵوێستوە‌رگرتن لە‌ مە‌سە‌لە‌ی پلە‌دوی نە‌بونی مرۆڤی کورد لە‌ عێراقدا ویە‌کسانی وهاوشانی و هاومافی لە‌گە‌ڵ ئە‌وانی تردا ، ئە‌گە‌ر بە‌ دیوێکدا لە‌و ئاماژە‌ ‌ گرنگ ومە‌تلە‌بە‌ ڕاشکاوانە‌ بێت کە‌ دە‌بێت هە‌میشە‌ بیری ئە‌وانی دی بێنیتە‌وە وپێی لە‌سە‌ر دابگیرێت‌ ،ئە‌وا بە‌ دیوێکی تردا ئە‌و پرسیارە‌ش بە‌رهە‌مدێنێت کە‌ پلە‌دوبونی هاوڵاتیە‌ک ،مرۆڤێک چۆن بە‌رهە‌مدێت ؟؟ ئە‌و ڕیزبە‌ندیە‌ سیاسی وکۆمە‌ڵایە‌تی ویاسایی وئینسانیە‌ چۆن بە‌رهە‌مدێت کە‌ مرۆڤە‌کانی ناو کۆمە‌ڵگایە‌ک دابە‌شدە‌کاتە‌ ،پلە‌ی یە‌ک وپلە‌دو وخوارتریش ؟؟ ئە‌و پێکهاتانە‌ چین ،ئە‌و ئامڕازانە‌ کامانە‌ن کە‌ کە‌سانێک ،گروپێک ،دە‌ستە‌یە‌ک لە‌ناو خودی کۆمە‌ڵگادا بە‌کاریاندەهێنێت هە‌تا پێگە‌یە‌کی باڵاتر وبەهێزتر ودە‌ستڕۆیشتوتر وبە‌دە‌سە‌ڵاتتر وگرنگتر مسۆگە‌ر بکات لە‌ باقی ئە‌وانی دی ؟؟ چە‌مکی هاوڵاتی لە‌ کۆمە‌ڵگای ئێمە‌دا چیە‌ ؟؟ دە‌کرێت دوای یە‌کسان بونی ئێمە‌ لە‌ ڕوی نە‌تە‌وایە‌تی وداماڵینی فاکتە‌رە‌کانی ملکە‌چی بۆ دە‌سە‌ڵات وفشارە‌کانی نە‌تە‌وە‌ی عە‌رە‌بی سە‌ردە‌ست ودە‌وڵە‌تە‌کە‌ی ئیدی دڵنیا بین کە‌ بوینە‌ هاوڵاتی پلە‌ یە‌ک ،عە‌دالە‌ت ویە‌کسانی ودە‌سە‌ڵاتی یاسا بە‌رقە‌راوە‌ ؟؟ ، هە‌ڵبە‌ت یە‌کێک لە‌ پایە‌ گرنگ وفاکتە‌رە‌ بەهێزە‌کانی فە‌راهە‌مکردنی ئازادی ویە‌کسانی وعە‌دالە‌ت و پاراستنی کە‌رامە‌تی مرۆڤ وهە‌ستکردن بە‌ شکۆ وپلە‌یە‌کیی لە‌ناو کۆمە‌ڵگادا هە‌ڵگرتن و نە‌مانی هە‌رچە‌شنە‌ زوڵم وزۆرێکی سە‌پێنراوە‌ کە‌ لە‌سە‌ر ئاستی گروپێکە‌وە‌ دە‌سە‌پێتە‌سە‌ر گروپێکی دی وە‌کو زوڵم وزۆری نە‌تە‌وە‌یی ،بە‌ڵام بێگومان هە‌مو فاکتە‌رە‌کان نیە،‌ ،چە‌مکی نیشتمان و پە‌یوە‌ندی ئە‌و خە‌ڵکانە‌ی لە‌ناویدا دە‌ژین کە‌ بە‌ هاوڵاتی ناودە‌برێن ،تە‌نها پە‌یوە‌ندیە‌کی ڕۆمانسی و عە‌شقێکی خودایی و سۆزی گە‌رم وبە‌حە‌ماسی ناو سرود وشیعرە‌کان نیە‌ ، دڵداری کردن لە‌گە‌ڵ دار وبە‌رد وکانی وجۆگە‌و شە‌قامە‌کانی منداڵی وبونیادە‌ فیزیکی و یادە‌وە‌ریە‌ دورە‌کان نیە‌ ،هە‌ڵگرتنی شوناسێکی ئە‌بە‌دی نیە‌ بە‌ جە‌ستە‌یە‌کی خوێناوی ودڵێکی هە‌پرونە‌وە‌ دە‌روێشانە‌ ئازارە‌کانی بگێڕێت ، بە‌ڵکو پە‌یوە‌ندیە‌کە‌ پێکهاتوە‌ لە‌ دە‌یان فاکتە‌رو بە‌شی جیاوازکە‌ لە‌ کۆتاییدا ئە‌و گشتە‌ پێکدەهێنێت کە‌ چە‌مکی هاوڵاتی وهاوڵاتیبون وگیانی ئینتیما وپێکە‌وە‌گرێدانێکی مێژویی و ژیانیی و ڕۆحی ویاسایی وئینسانی دە‌یبە‌ستێتە‌وە‌ بە‌و شوێنە‌وە‌ کە‌ دە‌یپارێزێت ، کە‌خە‌ونە‌کانی تیا سە‌وز دە‌بن ،هە‌ست بە‌ فە‌راهە‌مکردنی عە‌دالە‌ت ودە‌ستخستنی مافە‌کانی خۆی دە‌کات وە‌کو تاکێک ،کە‌ هە‌ست بە‌ پێگە‌ی مرۆیی و نرخی مرۆیی خۆی دە‌کات لە‌ناو هە‌ر پێکهاتە‌و دە‌زگا جیاوازە‌کانی کۆمە‌ڵگادا ،کە‌ بتوانێت دە‌نگهە‌ڵبڕێت و ،دە‌نگیشی بیستراو بێت ،کە‌ دڵنیا بێت کە‌ بە‌شدارە‌و بە‌شداریکردنیشی سە‌نگی هە‌یە‌و هاوبە‌ش و یە‌کسانە‌ لە‌ سودمە‌ندبون لە‌ هە‌ردە‌زگاو دە‌سکە‌وتێکی ووڵات ، کە‌ هە‌ستێکی بەهێزومتمانە‌یە‌کی ناوە‌کی هە‌بێت بە‌ هە‌بونی جۆرێک پە‌یوە‌ندی وپێکە‌وە‌گرێدان وئاگایی لە‌گە‌ڵ ئە‌ودە‌سە‌لاتە‌ی بالادە‌ستە‌ ،کە‌ فە‌راهە‌می مافە‌کان وهە‌مو جۆرە‌کانی ئاسایشی بۆدە‌کات ،بە‌لە‌بە‌رچاوگرتنی هە‌مو هە‌لومە‌جێکی کوردستان ،لە‌ نە‌بونی دە‌وڵە‌تی دە‌زگایی وفە‌راهە‌م نە‌بونی توانای تە‌کنیکی وزانستی وئاڵۆزی ناوچە‌کە‌ خۆی بە‌گشتی ،بە‌ چاونوقاندن لە‌ جیاکردنە‌وە‌ی ژێندە‌ری ژن وپیاو کە‌ ڕیزبە‌ندی وپێگە‌یان لە‌دیدی فە‌رهە‌نگی پاتریارکی ئێمە‌دا پلە‌یان جیاوازە‌ ،بە‌ شۆڕنە‌بونە‌وە‌ش بۆ ئە‌و لایانە‌ ،بە‌گشتی ویە‌ک مۆدێل کردنی مرۆڤە‌کانیش ،ترسناکترین شێوە‌ی دابە‌شبونی پێگە‌یی مرۆڤە‌کان ببینین لە‌ کۆمە‌ڵگای ئێمە‌دا ،لە‌م ساتە‌وە‌ختە‌ مێژوییە‌و لە‌ بن دە‌سە‌ڵاتی سە‌رکردایە‌تیە‌کی خۆماڵیدا ،دابە‌شبونێک کە‌ لە‌ دواجاردا چە‌وساندنە‌وە‌ وپێشێلکردنی مافە‌کان وهە‌ستی توڕە‌یی وناعە‌دالە‌تی وغوبن وناڕە‌زایی لە‌نا توێژێکی بە‌رفراواندا بە‌رهە‌مهێناوە‌ ،ئە‌گە‌ر دیوە‌کانی چە‌وساندنە‌وە‌ی مرۆڤ وپێشێلکردنی مافە‌کان وخواردنیان هە‌مە‌جۆر بن ،ئە‌وا پە‌ڕاوێزکردن وپلە‌بە‌ندیی مرۆڤە‌کان وبێبە‌شکردنیان تە‌نها ئە‌نجامە‌ ،ئە‌و دیاردە‌یە‌ی کە‌ ئە‌مڕۆ لە‌ کۆمە‌ڵگای کوردستاندا بە‌ زە‌قی دە‌بینرێت ،خیتابی هە‌ڕە‌شە‌ وبە‌رە‌نگاربونە‌وە‌ی زوڵمی عە‌رە‌بە‌کان ودوژمنان وپێداگرتن لە‌سە‌ر هاوبە‌شی وهاوپلە‌ییمان لە‌ عێراقدا ،ئە‌گە‌ر بە‌ دیوێکدا گوزارشت لە‌ دە‌نگهە‌ڵبڕینی مێژویی تە‌واوی خە‌ڵکی کوردستان بکات ،بە‌دیوێکی تردا لە‌ میسداقیە‌تی خاڵی دە‌بێتە‌وە‌ وە‌ختێک دە‌بینین کە‌ سیستە‌می کارکردنی ئە‌ودە‌سە‌ڵاتە‌ لە‌ناو خودی کۆمە‌ڵگای کوردیدا بە‌ میکانیزمێک کاردە‌کات کە‌ کۆمە‌ڵگای دابە‌شکردۆتە‌ چە‌ند جۆر وپلە‌ی جیاوازە‌وە‌ ،بە‌ ناشرینترین وناعادیلانە‌ترین شێوە‌ ، چە‌ندان پلە‌ی جۆراوجۆری هاوڵاتی بە‌رهە‌مهاتوە‌ لە‌ هاولاتیانی سوپە‌رو هاولاتی پلە‌ یە‌ک ودوبگرە‌ تا دە‌گاتە‌ خڵتە‌هاوڵاتی ، هاوڵاتیانی سوپە‌رئە‌وانە‌ی سە‌روی یاسان ،سە‌روی لێپرسینە‌وە‌ ،سە‌روی تاوان و ،سە‌روی گومان وسە‌روی هە‌ق وحیساب ،ئە‌مانە‌ ئە‌و دە‌سە‌ڵاتدار وپایە‌بە‌رزو حیزبی و دە‌وڵە‌مە‌ندە‌ حیزبیە‌ گرنگانە‌ن کە‌ نە‌ک هە‌ر شە‌خسی خۆیان هاوڵاتین بە‌ پلە‌ی سوپە‌ر بە‌ڵکو خزم وکە‌سوکار وژن ومنداڵ وهە‌رکە‌سێک خوێنی ئە‌مان بە‌ جۆگە‌ی دە‌مارە‌کانیاندا بڕوات ،سە‌رداری ئە‌و خە‌ڵکە‌ن و پانتایی دە‌سە‌ڵاتیان سنوری بۆ نیە‌ تە‌نانە‌ت شوفێر وچایچی وبە‌ردە‌ست وسکرتێری ئە‌وجۆرە‌ هاوڵاتیانە‌ لە‌ هە‌ندێک مامۆستای زانکۆ دە‌ستی باشتر دە‌ڕوات ،ئە‌م هاولاتیانە‌ چارە‌نوسی سیاسی وئابوری وئینسانی کۆمە‌ڵگایە‌ک دیاری دە‌کە‌ن ،کە‌ هە‌یانە‌ لە‌سە‌ردە‌می ڕژێمی بە‌عسدا ماشێنێکی ترسناکی ئە‌نفال وسوتانی کۆمە‌ڵگایە‌ک بو ،ئە‌مڕۆش هاوڵاتی پلە‌ی یە‌کە‌مە‌ وقوربانیە‌کانیش خڵتە‌ی هاوڵاتی ، لە‌دوای سوپە‌رهاوڵاتیە‌کانە‌وە‌ ،توێژێکی تر دیاردە‌کە‌وە‌ن کە‌ هە‌میشە‌ دە‌سە‌ڵاتی نادیموکرات وفیگە‌رە‌ نە‌خۆشە‌کانی ناودە‌سە‌ڵات بە‌وانە‌ دە‌چن بە‌ڕێوە‌ ،توێژی ئینتیهازی وزمانلوس وخۆبە‌رە‌پێش ودرۆزن ئە‌و هاوڵاتیە‌ فاسدانە‌ی نە‌بونی یاسا وزاڵبونی سفیری گروپگە‌رایی وگە‌ندە‌ڵی بە‌رهە‌میان دەهێنێت ،ئە‌و گروپە‌ی زمانلوسی وپە‌یوە‌ندیە‌کانی خێڵ وخۆبردنە‌ پێش لە‌ پڕێکدا فە‌رمانبە‌رێکی فاشیلە‌وە‌ دەیکاتە‌ ئە‌ندامی پارلە‌مان ،لە‌ پارچە‌ زە‌ویە‌کە‌وە‌ هە‌تا چە‌ندین عە‌قاری گرنگ و گرانی دی بۆخۆی دە‌پچڕێت ،لە‌کاتێکدا هاوڵاتیە‌کانی پلە‌کانی خوارە‌وە‌ ،کە‌ دە‌کرێت بە‌ دە‌یان پلە‌ ڕیزبە‌ندیان بکە‌ین لە‌و خاوە‌ن ئە‌نفالە‌وە‌ کە‌ لەهە‌ژاری و پە‌ڕاوێزکراویدا دە‌ژی ،تا دە‌گاتە‌ ئە‌و فە‌رمانبە‌رە‌ سە‌ربە‌رزە‌ بە‌ بە‌عسی نە‌بوە‌ی تا هە‌نوکە‌ بە‌ هە‌ژاری دە‌ژی ، بە‌ کۆمە‌ڵگایە‌ک کە‌ بۆ خۆی ڕیزبە‌ندیە‌کی ئازاراوی زوڵمێکی گە‌ورە‌ هە‌ستی پلە‌دویی و دڵشکانی تێدا بیناکردبێت ،بە‌ هە‌زاران گە‌نج کە‌ پلە‌دویی و پە‌ڕاوێزکراوی ووڵاتیان پێجێدهەێڵێت ،ئیدی چۆن دە‌توانین ڕاستگۆ بین لە‌و خیتابە‌ی پلە‌دوییمان بە‌توندی ڕە‌ت دە‌کاتە‌وە‌ ؟!
 


                                                                                                      بگه‌ڕێوه‌ بۆ سه‌ره‌تا

                                                                                      Copyright © 2008