تورکیا کێشە لەنێوان کورد و سریاندا دەنێتەوە


بەفیتى دەوڵەتى تورکى دانیشتوانى هەندێ گوندى کوردى لە باشورى کوردستان سکاڵا تۆماردەکەن لەسەر دێر (مارکیرائیل)ى سریانى کە مێژووەکەى دەگەڕێتەوە بۆ سەدەى چوارەمى زاینى و دەکەوێتە ناوچەى تۆرعابدینى سەر بە ولایەتى ماردین، لەو سکاڵایەشدا هاتووەکە بەڕێوەبەرانى ئەو کلێسایە بەر لە دەیان سالڕ لەمەوبەر زەوى کشتوکاڵى موسڵمانان و موڵکى دەوڵەتیان داگیرکردووە .
سلێمان یوسف کەسایەتى ئاشورى سوریا بە ماڵپەڕى (ئیلاف)ى راگەیاندوە کە مەبەستى دەسەڵاتدارانى تورکیا لەو سکاڵایە کولاندنەوەى زامەکانى پێشوو و دوبارە نانەوەى ئاژاوەیە لە نێوان کوردە موسڵمانەکان و ئاشوریە مەسیحیەکانى ناوچەکە.
بەرپرسى ئەوقافى ( دێر مارکیرائیل )یش وتى " هەرچەندە هیچ بەڵگەیەک نیە موڵکدارى کوردەکان سەبارەت بەو زەویانە بسەلمێنێت لە بەرانبەردا ئێمە چەندین بەڵگەى سەردەمى عوسمانى و سەرەتاى سەدەى رابردومان هەیە کە دەیسەلمێنێت ئەو زەویانە موڵکى دێرەکەیە ، بەڵام نیگەرانیشم چونکە ئەو سکاڵایەى سەرۆک هۆزەکوردەکانى ناوچەکە بە هاوکارى پەرلەمانتارانى کورد و پشتگیرى و هاوسۆزى پەرلەمانتارانى حیزبى داد و گەشەپێدان و ئیسلامیە توندڕەوەکان ئەو دۆسییەیان کردووەتەوە .
لە درێژەى قسەکانیشیدا هەر ئاکامێکى سلبى کە لە کێشەکە دەکەوێتەوە دەخاتە ئەستۆى دەوڵەتى تورکى .
سلێمان یوسف وتیشى " لە کاتێکدا ئەرمەن و ئاشوریەکان چاوەڕێى ئەوەیان دەکرد دەوڵەتى تورکى بەرپرسیارێتى خۆى لە کوشتارەکەى ساڵى 1915 رابگەیەنێت و داواى لێبوردن لە مەسیحیەکان بکات ، دەبینین ئەو دەوڵەتە کار دەکات بۆ کولانەوەى زامەکان و جۆشدانى ئاشوبەى ئاینى لە ناوچەکە".
 


                                                                                                      بگه‌ڕێوه‌ بۆ سه‌ره‌تا

                                                                                      Copyright © 2008