رانیا عەنبەکى : پوورم (وجدان) لەکەرکوک بنکەى
ئامادەکردنى ژنە خۆکوژەکان بەرێوەدەبات
سەبارەت بەناوى ئەو ژنە خۆکوژەى کەفەوجى دووى فریاکەوتن لەگەڕەکى ئەلئەمین شارى
باقوبە دەستگیرکرد ،چەندین راى جیاواز لەمیدیاکانەوە بڵاو بوونەتەوە و سەبارەت
بەدەستگیرکردنیشى چەندین راى جیاواز لەئارادایە .
ئاژانسی مەلەف پرێس رایگەیاندووە کە ژنەخۆکوژەکە ناوى تەواوى رانیە ئیبراهیم
موتلیب ئەلتائیە و ماڵپەڕى دیالە تایمس دەڵێت ناوى رانیا ئیبراهیم موتڵەک
ئەلعەنبەکیە ، سەبارەت بەدەستگیرکردنیشی سەچاوە ئەمنیەکان هەندێکیان ئاماژە
بەوە دەدەن کەرانیا خۆى داوە بەدەستەوە و هەندێکیشیان باس لەوە دەکەن کەئەو ژنە
خۆکوژە دەستگیرکراوە.
سەرچاوە رۆژنامەوانیەکانیش باس لەوە دەکەن کەدایکى رانیا (بسعاد سەلمان خەزرەجى)
و( وجدان)ى پورى، ژنان بۆ کارى خۆکوژى دابین دەکەن ، هەروەها ئەو دوو ژنە
پەیوەندى بتەویان بەرێکخستنەکانى رێکخراوى ئەلقاعیدەوە هەیە لەپارێزگاى دیالە .بسعادى
دایکى رانیا لەگەڕەکى ئەلئەمینى شارى باقوبە دادەنیشێت و (ویجدان)ى پوریشى دزەى
کردووە بۆ شارى کەرکوک و لەوێ بنکەیەکى دابین کردنى ژنە خۆ کوژەکان بەڕێوەدەبات
.
سەرچاوەیەکى ئەمنى دەڵێت لەکاتى دەستگیرکردنى رانیادا هیچ حاڵەتێکى ناسروشتى
پێوە دیار نەبووە و لەژێر کاریگەرى ماددە هۆشبەرەکاندا نەبووە و ئەو هەواڵانەشى
رەتکردەوە کەدەڵێن رانیا خۆى رادەستى هێزە ئەمنیەکان کردووە.. بۆ لاپەڕە(2)
لەلایەکى ترەوە کێشە کەوتووەتە نێوان هێزەکانى ئەمریک و هێزە ئەمنیەکانى
پارێزگاى باقوبەوە کە داوایەکى ئەمریکیەکانیان رەتکردووەتەوە سەبارەت
رادەستکردنى رانیا بەهێزەکانى ئەمریکا ، بەڵام دواتر هێزە ئەمنیە عێراقیەکان
قایل بوون بەوەى تەنها بۆ ماوەى 48 کاتژمێر رانیا رادەستى ئەمریکیەکان بکەن .
هەمان سەرچاوە ئاماژە بەوەدەدات کەرانیا دانیشتووى گوندى (ئەبو کەرمە)یە و
ماوەیەکى کەمە شووى بە خزمێکى خۆی کردووە کەناوى محمەد حوسین ئەلدلێعیە و ئەویش
دانیشتووى گوندى( ئەلموخێسە) یە و لەلێکۆلینەوەکاندا دەرکەوتووە پشتێنە
بۆمبرێژکراوەکەى بۆ رانیا بەستووە و تاکو لەناو گردبوونەوەیەکى پۆلیسەکاندا
لەخاڵێکى پشکنینى شارى باقوبەدا بیتەقێنێتەوە .
دواى دەستگیرکردنى (رانیا)ش هێزێکى ئەو فەوجەى کە دەستگیرى کرد ، هەڵیان کوتایە
سەر خانوویەک کەئەو خێزانە بۆ کارە خۆکوژیەکان لەگوندى (توم ئەلعیزام) بەکرێیان
گرتبوو، لەو هەڵمەتەشدا دایکى رانی و سێ پورزاى دەستگیرکران کەسەرقاڵى بەستنى
بشتێنى بۆمبڕێژکراو بوون .
جێی وتنە باوکى رانیاش پێشتر لەکردەوەیەکى خۆکوژیدا بەر لەدوو ساڵ خۆى لەنزیک
سەرۆکى شارەوانى ناحیەى (ئەبی سەیدا) تەقاندەوە لەئاکامى ئەو کردەوە خۆکوژیەشدا
(شێخ رەعەد ئەلسرێوە) سەرۆکى شارەوانى ناحیەکە و هەشت لەکوڕ و پاسەوانەکانى
کوژران .
سەبارەت بەدیاردەى ژنە خۆکوژەکان (سەجا ئەلقەدورى) ئەندامى لیژنەى ئەمنى لە
ئەنجومەنى پارێزگاى دیالە ئاشکراى کردوە کە "ئەو ژنە خۆکوژانە لەیەک کاتدا (شو)
بەچەندین پیاو دەکەن و لەهەموو حاڵەتەکانیشدا باوکى منداڵەکانیان ناناسن و
دواتر بەهۆى بێئومێدبوون و هەژارى و ترسەوە ئیستیغلال دەکرێن بۆ ئەنجامدانى ئەو
جۆرە تاوانانە " .
|