تەها محێدین مەعروف


*لە کۆی (8)بەرێوەبەرایەتی گشتی لەوەزارەتی بەرگری عێراق (6)ی بەدەست شیعە  و (1)ی بەدەست سونەو (1)ی بەدەست کوردەوەیە ، لە کۆی (35) بەرێوەبەرێتی وەزارەتەکە (25)ی بەدەست شیعە (5)ی بەدەست سونەو (6)ی بەدەست کوردەوەیە ، لە کۆی (14) فرقەی سوپای عێراق (10)فرقە بەدەست شیعەو (2) بەدەست سونەو (2)بەدەست کوردەوەیە ، لە کۆی (56)فەرماندەی لیو و فەوج (45) ی بەدەست شیعەو (5) بەدەست سونە (6)ی بەدەست کوردەوەیە .
*بریاری پێکهێنانی (3) فرقەی تازە دراوە کە دوانیان بەدەست عەرەبەوە دەبێت ئەوی تریش بۆ کورد ، دوو فرقە عەرەبیەکە پێکهێنراوە کوردیەکە پشت گوێ خراوە.
*دامەزراندنی سەرکردایەتیەکی تازە لەژێر ناوی (قیادە حوچ حمرین ) کەراستەوخۆ سەرپەرشتی هەردوو فرقەی (4)و(12) دەکات واتە بۆپاوان کردنی فرقەی (4)ە کە بەدەست کوردەوەیە .
*دەزگایەک پێک هێنراوە بۆ ریشەکێش کردنی تیرۆر کە راستەوخۆ نوری مالکی سەرپەرشتی دەکات یەک کوردی تیادا نیە بەگوێرەی سەرچاوەکانی هەواڵ یەکێ لەو ئەرکانەی خراوەتە ئەستۆی ئەو دەزگایە چاودێری کردنی ئەفسەرە کوردەکانە لە ناو سوپادا .
*بریار دراوە کە هێزێکی تازە بەناوی (تعویچ) لە کەرکوک دروست بکرێت و راستەوخۆ لەلایەن سەرۆک وەزیرانەوە سەرپەرشتی بکرێ کە دەبێ ئامادەباش بێت بۆ پاڵپشتی ئەو هێزانەی تر کە لە کەرکوک جێگیرکراون .
*گواستنەوەی عەمیدی روکن عبدالله دەلۆیی لە فەرماندەی لیوای (2)ی کەرکوک کە کورد بووەو دانانی عەمید روکن موئەیەد لە شوێنی کە تورکمانە .
*لە ئاستی دەرەوەش لەسەردانەکەی (14)ی ئابی ئەحمەدی نەژاد سەرکۆماری ئێران بۆ تورکیا هەردوو وڵات تەنها لەسەر ئەوە رێککەوتوون کە کۆمیتەیەک بەناوی (چەکوشی سارد) پێکبهێنن بۆ لاوازکردنی رۆڵی کورد لە بەغدا ولاوازکردنی ئابوری هەرێم .
*بە پێی سەرچاوە تایبەتیەکانی (هەواڵ) تورکیا لەمەولا تورکمانە شیعەکان دەگرێتە خۆو پاڵپشتیان لێ دەکات و تورکمانە سونە مەزهەبە دۆستەکانیان پەراوێز دەخەن .
*سەردانی هەریەک لە شا عەبدوڵڵای ئەردەن و فوئاد سەنیۆرە و سەعد حەریری لوبنان بۆ عێراق و وەرگرتنی پشکی نەوت لە حکومەتە شیعیەکەی مالکی .
*گشتاندن (تەعمیم)ێکی دەوڵەتی ئێران بۆ دەزگاکانی راگەیاندنی ئەو وڵاتە بۆ ئەوەی هیچ روویەکی باشی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەرنەخەن .
*سەرزەنشت کردنی ئێران لەلایەن تورکیاوە سەبارەت بە پێشوازی کردنی نێچیرفان بارزانی وەک سەرۆکی حکومەتی هەرێم و بەرزکردنەوەی ئاڵای کوردستان لە پاڵ ئاڵای ئێران لە کردنەوەی مەرزی حاجی ئۆمەران .
*سەرباری ئەمانەی ئاماژەمان پێداون پەلامارەکەی سوپای عێراق بۆ سەر خانەقین و پێکهێنانی فرقەی (12) لە کەرکوک و دانانی ئەفسەرێکی عەرەبی شیعە بۆ سەرکردایەتییەکەی  ودروخستنەوەی ئەفسەرە کوردەکانی موسڵ و هاتنی مەفرەزە تەوارییەکەی تکریت بۆ خورماتوو باس لەوەش دەکرێت کە هێزەکانی هاوپەیمانان سەرکردایەتی کوردیان لەوە ئاگادارکردبێتەوە کە چیتر پشتگیری لە پرۆژەکانیان ناکەن وەکو پێشتر و کۆمەڵێ شتی ناوازەی تر .
بێ خاڵ بەندی ئەگەر بە عەشایەرانەش بێ ئەم ئاماژانەی سەرەوە بخوێنینەوە بۆمان دەردەکەوێ چی گەلەکۆمەیەکی ئیقلیمی و عەرەبی و ناوخۆیی لە ئارادایە بۆ بە (تەها محێدین مەعروف) کردنەوەی رۆڵی کورد لە عێراق .

سەرنووسەر
 


                                                                                                      بگه‌ڕێوه‌ بۆ سه‌ره‌تا

                                                                                      Copyright © 2008