هیچ پێمخۆش نیە
ئەم عێراقە ئارام بێت!


باوەڕتان بێت تا ئەم تەمەنە گەشتوم و ڕقم لەکەس نیەو مەبەستم لە (کەس) (هەموو مرۆڤە). باوەڕیشتان بێت تا ئەم تەمەنە نەمتوانیوە عەرەبم وەک نەتەوە خۆش بووێت. ڕاستە خۆشم نەویستوون بەڵام ڕقیشم لێیان نیە لەگەڵ ئەوەی بێگومانم کە هیچ عەرەبێک لەسەر گۆی زەوی نیە نەک من هیچ کەسێکی نا عەرەبی خۆش بووێت. ئەگەریش زۆر لەگەڵ کەسی نا عەرەب هەڵس و کەوتی ببێت بەڵام لە کۆتاییدا ئەوەی پێی دەلێن دەماری ڕەگەز پەرستی لە ناخی عەرەب دا هەر دەجوڵێت و کاریگەری ژەهراوی خۆی هەر دەکات. باوەڕتان بێت ئێمەی کورد کەممان نەکرد بۆ عەرەب. لەگەڵ ئەوەی من ڕام وانیە بەڵام زۆر کەس ئەڵێن سەلمانی فارسی و ابومسلم خراسانی ش کورد بوون بەڵام بێگومانم کە سەلاحەدین کورد بووە. زۆر کەس ئەلێن، ابن حاجبی مامۆستای ڕێزمانی عەرەب و (فەرا) یش کورد بوون وەبێگومانم کە شێخ مەحمودیش کە شۆڕشی 20ی و شەڕی شعێبەی کرد کورد بوو ئێستا عەرەب ناویشی ناهێنن وەابن سڵاحیٍ شارەزووری و ابن العربی کوردبوون......
ئەمڕۆش بێگومانم کە جەنابی مام جەلال و سەرکردە سیاسیەکانی تری ئەمڕۆی گۆڕەپانی عێراق کوردن ئەگەر بە هەڵەدا نەچووبم ئەو ناوانەی باسم کرد لە هەموویان بێگومانم کە عەرەب نەبوون ئەگەر هەر هەمووشیان کورد نەبن. لەوەش بێگومانم کە هەموویان هەرچۆن بوبێت یان لە چمکێکەوە لە خزمەتی عەرەب و زمانی عەرەبی و نەتەوەی عەرەب و وەحدەی عەرەبی و خاکی عەرەب و بەرژەوەندی عەرەب دا بوون. بێگومانم لەوەش کە تا ئەمڕۆش هەرچی ئەمانە کردویانە لەخزمەتی عەرەبدا بەخۆڕای و بێ بەها ڕۆشتووە و عەرەب لێی بێ منەت بووە. مامە جەمالی حەکیم ئاغای خۆمان لەبابی شۆخی و قسەی خۆشدا کە کەسێک پێی ئەڵێت( مامە جەمال موخلیسم ) لەوەڵام دا ئەلێت ( واجبی خۆتە من ئاغاو تۆمسکێن ئەبێ موخلیس بیت ) بەڕاستی عەرەب وایان پێوتوین و ئێستاش وا ئەلێن: ئەلێن: ئەی کورد هەرچیتان کردووە و ئەیکەن واجبی خۆتانە چونکە عەرەب پێی وایە ڕاستە ئێمەو ئەوان براین بەڵام برای گەورەو برای بچووک، لە مەفهوومی عەرەبیشدا برای گەورە هەمووشتەو برای بچوک هیچ ، برای گەورە ئاغاو دەمڕاست و کوێخا و خاوەن ماڵە و برای بچوکیش خزمەت کار و بچووکە ئەبێت دەست لە ئەژنۆ لای خوارەوە بەرزەپێ ڕابوەستێ و هەرچی برای گەورە ئەمری کرد یان کەرەمی کرد ئەم وەری بگرێ یان جێبەجێی بکات. باوەڕتان بێت تا ئەمڕۆ کە ئێمەو سەرکردەکانمان بەردی بناغەی دامەزراندنەوەی عێراقین و کولەکەی بنەڕەتی یەکگرتویی عێڕاقین و سنوری وەحدەی عێراق دەپارێزین عەرەبی عێراق هیچ مەمنوون نین ٍو بە واجبی خۆمانی ئەزانن و لەڕێگای نوێنەرە راسگۆ و ڕاستەقینەکانیانەوە کە خۆی لە اسامە نجێفی و عزت شابەندەر و ساڵح متڵک دا دەبینێتەوە پێمان ئەلێن ئێوەی کورد خەریکە لەسنووری خۆتان دەردەچن و با قاچمان زەوی بگرێ ئەوە ئەتان بەینەوە سنوری داخراو خزمەت کاریەکەی خۆتان.
باوەڕتان بێت ئەو سێ ناوەی سەرەوە ڕاست گۆترین عەرەبی ئەم سەرزەویەن ئەو عەرەبەی وانەڵێت درۆی لەگەڵ خۆی و جەماعەتەکەی کردووە. ئاخر چۆن پێم خۆش بێت ئەم عێراقە ئارام بێت هەمووی ڕِۆژێ بەسەر ئارامی عێراقدا تێ نەپەڕیوە هێشتا نینۆکی کەلبەی (جیش العراقی الباسل) توند نەبۆتەوە لە جلولا و خانەقینەوە وا پیا هاتنەوە سەرەوە بۆ کەرکوک و سەروتریش.
عێراقەکەی کە هێشتا جەنابی سەرۆک کۆمارو جێگری سەرۆک وەزیرانی حکومەتی فیدراڵی و جێگرى سەرۆک پەرلەمان بە شان و باڵی وەحدەکەی و ئارامییەکەیدا هەڵدەڵێن و بە دنیای ڕادەگەیەنن، کەچی براگەورە عەرەبەکەمان وورد وورد لە ژێڵدا هاتووە و (جیش العراق الباسل) ئاڵامان پێدادەگرێت و وەدەرمان دەنێ و لە شارو شارۆچکەکاندا خاڵی پشکنین دادەنێت و دنەی عەرەبی ناڕەسەنی هاوردەی کرکوک دەدەن نەگەرَێنەوە و بە تورکمانیش دەلێن بە هیچی کورد ڕازی مەبن.
ئاخر چۆن حەزبکەم عێراق ئارام بێت تا دوێنێ بوو لەسەر عەلی و عومەرو حسین و یەزید بەناوی (اللە اکبر) وە یەکتریان سەردەبڕی و هێشتا خوێنەکان ووشک نەبۆتەوە کەوتونەتەووە وێزەی ئێمە و ئەیانەوێت دیسان بەناوێکی ترو لە ژێر دروشمێکی تر دا ئەنفالمان بکەنەوە..
من پێموایە ئێمە خۆمان دەخەڵەتێنین ئەگەر وا بزانین عەرەب ئەگۆڕێ یان ئێمە لە برا بچووکی مەفهومی عەرەبیەوە ئەبین بە مرۆڤێکی ئازاد و سەربەخۆ لە چاوی ئەواندا.
دڵم بەکام عێراقی یەکگرتوو خۆش بێت کولتوری دژایەتی کردنی کوردو ڕقی ئاوەدانی کوردستان و چاوی زەقی تەماحی داگیر کاری لەگەڵ لە سێدارەدانی سەدام دا زیاتر لە چاوی هەموو عەرەبێک دا زیاتر و گەشەسەندو تر بەرامبەرمان دەرکەوت ئێمە و ئەوان چی کۆمان دەکاتەوەلە چاوی ئەواندا ؟؟؟ جگە لە مەفهومی ئاغا و مسکێن، گەورەو خزمەت کار، ڕاستە لە گەورە ماڵاندا کە پڕە لە هەموو پیت و بەراتی سەرزەوی یەک باڵەخانە دوو جۆر کەسی تیا کۆدەبێتەوە بەڵام بە چ پلەو لە چ ئاستێکا بە مەفهومی عەرەب بە پلەی ئاغا و خزمەت کار عێراقیش ئەو گەورە ماڵ و باڵەخانە پڕ پیت و بەراتەیە کە ئەبێت ئێمە و ئەوانی بەو دوو پلە و ئاستە تیادا بژین ئیتر بۆ ئەبێت پێم خۆش بێت ئارام بێت. حەزدەکەم بە توندی هاوار بکەم بە گوێی هەموو عەرەبدا. باوەڕتان بێت ئێوەی کوردیش ئەگەر هەمووشتان نەبێت زۆربەتان وەک من بیردەکەنەوە بەڵام هەریەک بە هانەو بیانویەک یان بە پاساوێک دەیشارنەوە من هیچ بیانو بەرژەوەندی و پاساوم نیە ڕای خۆم بشارمەوە حەزدەکەم بە گوێی سەرکردایەتی سیاسی کوردیش بچرپێنم و بڵێم: ئەزانم ڕەنگە چارەتان نەبێت و لە من باشتر و ورد تر سوچ و کەلێن و وردەکاریەکانی سیاسەت ببینن بەڵام ئەوەندەش بزانن کە ئێوەش ئەبێت ئاگادار بن ئەگەر وابزانن بە حزمەت کردن و یەکپارچەیی و ئارام بوونەوەی عێراق خزمەتێک بەکورد ئەکەن وانیە بەڵکو خزمەت بەعەرەب دەکەن و ئەوانیش مەمنوونتان نابن و بەواجبی خۆتانی ئەزانن و پێیان وایە ئەگەر وانەکەن کەمتەرخەم و ناتەواون و شایەنی سزادەبن ئومێد دەکەم من کورت بین و تەسک بین و کورت نەفەس بم ئێوەش لە سەلاحەدین و ابو مسلم وهەموو ناودارەکانی تر کە لەخزمەتی عەرەبدا بوون چالاک تر و زرنگ تر بن......
ئیمزا
مـــەلا یاســـین

 


                                                                                                      بگه‌ڕێوه‌ بۆ سه‌ره‌تا

                                                                                      Copyright © 2008