عە‌رە‌بە‌کان !!

دڵسۆز حه‌مه‌


لە‌ دوای 11ی ئە‌یلول ،کە‌ زۆر لە‌ خە‌ڵکی ڕۆژئاوا بە‌ ڕۆژی وە‌رچە‌رخانێکی گە‌ورە‌ی دادە‌نێت لە‌ مێژوی دونیادا ،بە‌ دە‌یان تە‌فسیری جیاوازیش هە‌یە‌ لە‌سە‌رمانا و جۆری ئە‌و وە‌رچە‌رخانە‌ ،یە‌کێک بە‌ سە‌رە‌تای یە‌کلابونە‌وە‌ی کێشمە‌کێشمی شارستانیە‌کان ،یە‌کێکی دی بە‌ شە‌ڕی تیرۆر دژی دونیای ئازاد ودیموکراسی ،ئە‌وی دیان بە‌ شە‌ڕی ئایینی ئیسلام ومە‌سیحی ،یە‌کێکی دی بە‌ بە‌رە‌نگاربونە‌وە‌ی ڕۆژهەڵات وڕۆژئاوا ،دە‌یان تە‌فسیری دی کە‌ دە‌کرێت هە‌مویان بە‌ جۆرێک لە‌ جۆرە‌کان دیوێک بن لە‌ دیوە‌کانی ڕوداوە‌کە‌ ،پێکهاتە‌یە‌ک بن لە‌وپێکهاتە‌زۆر وجیاوازانە‌ی وێنە‌ی ڕوداوە‌کە‌ی لە‌وساتە‌وە‌ختە‌دا پێکهێنا ،بەڵام لە‌دواجاردا ئە‌وە‌ی بکە‌ری ڕاستە‌وخۆی ڕوداوە‌کە‌ بو کە‌سانێکی عە‌رە‌ب بون خیتابی ڕاستە‌وخۆ وبەهێزی پشتی ڕوداوە‌کە‌ش خیتابێکی عە‌رە‌بی ئیسلامی بو ،ئە‌وانە‌ش کە‌ ڕژانە‌ شە‌قامە‌کان بۆ دە‌ربڕینی خۆشحاڵی وپشتگیری خۆکوژە‌کان وئۆپە‌راسیۆنە‌کە‌ شە‌قامی عە‌رە‌بی بو ،ڕای ئێمە‌ هە‌رچیە‌ک بێت لەهە‌مبە‌ر ئە‌مە‌ریکاو ئە‌خلاقی سیاسی ئە‌و وڵاتە‌ وکێشە‌ی خوێناوی فە‌لە‌ستین وهە‌ر کێشە‌یە‌کی عە‌رە‌ب وغە‌یرە‌عە‌رە‌ب ،وامان لێناکات لە‌و ڕوداوە‌ واوە‌تر نە‌بینین ،نە‌پرسین،ووردنە‌بینە‌وە‌ کە‌ بۆ عە‌رە‌بە‌کان لە‌ دونیادا بە‌رخوردی وەها خوێناوی ووێرانە‌کارانە‌ دە‌کە‌ن لە‌ بە‌رە‌نگاربونە‌وە‌ وشە‌ڕکردن لە‌گە‌ڵ نە‌یارە‌کاندا ،لە‌ ڕۆژئاوادا دوای ئە‌و ڕوداوە‌ وچە‌ند ڕوداوێکی تیرۆریستی تر کە‌ هە‌رهە‌موی بکە‌رە‌کانی عە‌رە‌ب بون ،هە‌ندێک لە‌و عە‌رە‌بە‌ فە‌رە‌نسی وئە‌مە‌ریکی وئە‌ڵمانی وهۆڵە‌ندیانە‌بون کە‌ نە‌وە‌ی دوە‌م وسێهە‌می ئە‌و موهاجیرە‌ هە‌ژارانە‌بون کە‌لە‌ وولاتانی عە‌رە‌بە‌وە‌ هاتونە‌تە‌ ڕۆژئاوا وزۆرێکیان زمانی عە‌رە‌بیش نازانن ،دوای ئە‌و ڕوداوانە‌ لە‌ ڕۆژئاوادا ڕۆژانە‌ 180 کتێب وبڵاوکراوە‌ لە‌سە‌ر ئیسلام دە‌ردە‌چێت ،ڕۆژانە‌ تۆڕە‌کانی ئاسایش وکۆنترۆڵی ئاسایش لە‌سە‌رانسە‌ی ڕۆژئاواو ئە‌مە‌ریکادا لە‌ پە‌یوە‌ندی وچاوکراوە‌ییدان ، لەهە‌مبە‌ر هە‌ر ناوێکی عە‌رە‌بیدا لە‌ فڕۆکە‌خانە‌ وپرسگە‌و خاڵە‌کانی هاتوچۆدا کۆنترۆڵێکی زیاتر وفۆکە‌یسێکی چڕتر دە‌کرێتە‌ سە‌ر هە‌ڵگری ناوە‌کە‌ ،ئە‌گە‌ر ئە‌وە‌ بە‌ دیوێکدا ولە‌ ڕوی مافە‌کانی مرۆڤ وپرە‌نسیبە‌کانی ئازادی تاکە‌کە‌سی وحورمە‌تی مرۆڤە‌وە‌ تە‌ماشا بکرێت زیادە‌ڕۆیی بێت بە‌رانبە‌ر هە‌مو ئە‌و پرسانە‌ ،بە‌دیوێکی تریشدا پاراستنی ئاسایش وژیانی خە‌ڵکانی تر وکۆمە‌ڵگا ودە‌سکە‌وتە‌کانێتی کە‌ چە‌ندان سە‌دە‌یە‌ ڕۆژئاوا سە‌رقاڵی بیناکردن وچە‌سپاندنی هە‌مو ئە‌و دە‌سکە‌وتانە‌یە‌ کە‌ لە‌ناویاندا ئازادی وئاسایش ودیموکراسی وباری گوزە‌رانێک کە‌ دە‌یان هە‌زار عە‌رە‌بی ڕاکێشاوە‌تە‌ ئە‌م کیشوە‌رانە‌ ،لە‌ سێبە‌ری ئە‌و عە‌لە‌مانیە‌تە‌ی دونیای عە‌رە‌ب رقی دونیای لێیە‌تی دە‌ژی و مزگە‌وت دروست دە‌کات وڕیش دادە‌نێت ونە‌ک سە‌رپۆش چادروچارشێو ومانتۆ وپە‌چە‌ بۆ ژن ومنداڵ گە‌ورە‌و بچوک دە‌گرێتە‌وە‌ وبە‌ پانتایی ئازادی ناو سیستە‌می دیموکراسی ژیان دە‌کات ،بە‌ڵکو هە‌ر لە‌وێشدا دە‌یان پیاوانی ئایینی وخە‌ڵکانی ئایینی توندڕە‌و دە‌ژین وخۆیان ڕێکدە‌خە‌ن وسە‌رقاڵی دروستکردنی نێتی تیرۆریستی وتۆقاندن وڕوخان وتێکدانی هە‌رجۆرە‌ ئازادی وجوانی وکراوە‌ییە‌کن لە‌ ژیاندا ،دیموکراسی ڕۆژئاوا لە‌ژێر هە‌رچە‌شنە‌ پرسیارێکدابێت ،بەهانە‌یە‌ک نیە‌ بۆ ڕوخان و تێکدان و کوشتنی خە‌ڵکانی مە‌دە‌نی لە‌و مۆدێلی خۆتە‌قاندنە‌وانە‌دا کە‌ عە‌رە‌ب دایهێناوە‌ ،ئە‌گە‌ر ڕۆژئاوا خاوە‌نی بونیادێکی بەهێزی دە‌وڵە‌تی وئابوری ودامودە‌زگایی وئاسایشی لە‌لایە‌ک وخاوە‌نی هۆشیاری کۆمەڵایە‌تی بە‌رز و ڕایە‌کی کۆمەڵایە‌تی بەهێز بن لە‌دژی تیرۆریزم و ماناکانی و ئە‌و خیتابە‌ی جیهادی عە‌رە‌بی بانگە‌شە‌ی بۆدە‌کات ،نە‌بونی هیچ ئە‌گە‌رێکی مێژویی وکۆمەڵایە‌تی وفە‌رهە‌نگی بۆ ڕە‌گداکوتان وجێکردنە‌وە‌ی خیتابی ئیرهابیی عە‌رە‌بی لە‌ناو غە‌یرە‌ عە‌رە‌بە‌کانی ڕۆژئاوادا ،ئە‌گە‌ر ئە‌مانە‌ ودە‌یان فاکتە‌ری گرنگی تر زامنی شکستهێنانی ئیرهابی عە‌رە‌بی ودرێژبونە‌وە‌ی ئە‌و جۆرە‌ شە‌پۆلە‌ بێت بە‌ناو ژیانی فە‌رهە‌نگی وئابوری وکۆمەڵایە‌تی ئە‌و کۆمە‌ڵگایانە‌دا ،ئە‌وا دە‌بێت حالی کۆمە‌ڵگایە‌کی وە‌کو کۆمە‌ڵگای کوردی چۆن بێت لە‌گە‌ڵ عە‌رە‌بدا کە‌ بە‌دە‌یان گرێی زۆرە‌ملێیی وگرێی ڕێکە‌تە‌ مێژویی وجیۆپۆلە‌تیکە‌کان بە‌ کۆمە‌ڵگایە‌کە‌وە‌ بە‌ستویانە‌تە‌وە‌ لێوانلێو لە‌ ڕۆحی شۆڤێنیست وتوندوتیژی و وێرانە‌کاری و کۆنە‌پە‌رستی کە‌ ئە‌م سیفە‌تانە‌ لە‌ چە‌مکی عروبە‌و ئیسلامدا چڕکراوە‌تە‌وە‌ جیهاد وە‌کو ماشێنێکی سیحراوی دە‌توانێت ئاڕاستە‌ی هە‌مو ئە‌و ووزانە‌ بکات کە‌ لە‌و دوچە‌مکە‌وە‌ کۆدە‌کرێنە‌وە‌ ،ڕۆژانە‌ دە‌بینین کە‌ چۆن ئە‌و دو چە‌مکە‌ وچە‌ند بە‌ ئاڕاستە‌یە‌کی خێراو بێپە‌ردە‌و توندو تیژ کاردە‌کات لە‌سە‌ر ئازادی و دیموکراسی وژیانی کۆمەڵایە‌تی لە‌ عێراقدا ،جگە‌ لە‌و بێباکی و بێبە‌رنامە‌یی ونائاگایی ونە‌بونی پلان وستراتیژ وخە‌ونی هاوبە‌شی سیاسی و نە‌بونی کادری خوێندە‌وار وهۆشیار لە‌ بە‌رە‌ی سیاسی هە‌مبە‌ر عە‌رە‌بە‌کاندا ،جگە‌ لە‌م فاکتە‌رانە‌ ،عە‌رە‌بە‌کان بۆ خۆیان لە‌مپە‌رێکی ترسناکن لە‌پێش فە‌راهە‌مبونی ئازادی وچە‌سپاندنی دیموکراسی وعە‌دالە‌ت وپێکە‌وە‌ژیانی خە‌ڵکانی غە‌یرە‌عە‌رە‌ب لە‌گە‌ڵیاندا ،فە‌رهە‌نگی شۆڤینی وتۆتالیتاری و وێرانە‌خوازی بە‌عس لە‌ مانتالیتایتی زۆرینە‌ی ئە‌و هێزە‌ عە‌رە‌بیانە‌دا ئامادە‌ن کە‌ ئێستا لە‌ عێراقدا لە‌دە‌سەڵاتدان ،نە‌ک هە‌رئە‌وە‌ ،شیعە‌و سونە‌کان ئە‌گە‌ر لە‌ نێوان خۆیاندا کێشە‌ی ئایینی ومێژویە‌کی خوێناوی و یادە‌وە‌ری ئازاراوی و شە‌ڕی قۆرغکردنی دە‌سەڵات بکە‌ن ،ئە‌وا هە‌ردوکیان لە‌دواجاردا ولە‌ هە‌مبە‌ر کوردا هە‌مان دیدیان هە‌یە‌ ،بە‌ درێژایی سالانی رابوردو پێش ڕوخانی ڕژێم ودوای ڕوخانیشی ،لە‌ زە‌مانی تە‌راتێنی عە‌رە‌ب بە‌ پانتایی ئازادی کوردستاندا و تا ئە‌مڕۆکە‌ش ،درۆ لە‌گە‌ڵ خۆمان نە‌کە‌ین ،تاقە‌ خویندە‌وارێک ،نوسە‌رێک ،سیاسە‌تمە‌دارێک ،سە‌رکردە‌یە‌ک ،هاوڵاتیە‌کی پە‌ناهە‌ندە‌ی عە‌رە‌بمان نە‌دیت ، باوە‌ڕ بە‌ کوردبونی کە‌رکوک بێنێت ،باوە‌ڕی هە‌بێت بە‌و شێوە‌ فیدراڵیە‌ی کە‌ کورد خە‌ونی پێوە‌ دە‌بینێت ،بە‌ڵکو ئە‌وە‌ی لە‌ کوردستان کاری پێدە‌کرێت وبانگە‌شە‌ی بۆ دە‌کرێت وتە‌نانە‌ت لە‌ دە‌ستوردا قسە‌ی لە‌سە‌رکراوە‌ لە‌ سە‌ر زە‌وی ولە‌ بیرکردنە‌وە‌ی عە‌رە‌بە‌کاندا هە‌ر بونی نیە‌ ،مادە‌ی 24دە‌یان کێشە‌ی نێوان هە‌ولێر وبە‌غدا وکێشە‌ی نە‌وت وغاز وگێڕانە‌وە‌ی سنورە‌کان ،تە‌نها ئە‌وانە‌ پییان سە‌یرە‌ کە‌ گە‌مژە‌ن وئاگایان لە‌ خە‌ڵکی وولاتە‌کە‌ی خۆیان وشێوە‌ی بیرکردنە‌وە‌ی عە‌رە‌بە‌کان نیە‌ ،پێش ڕاپە‌ڕین عە‌رە‌بە‌کان وسوپای عە‌رە‌ب بون کوردستانیان کاول کرد وکوشتنیان کردە‌ ڕوداوێکی ئاسایی ،دوای راپە‌ڕینیش ،عە‌رە‌بە‌کان بون گە‌ورە‌ترین کە‌ڵکیان بینی لە‌ بە‌کارەینانی کوردستان لە‌ دروستکردنی نێتی پە‌یوە‌ندی نێودە‌وڵە‌تیە‌وە‌ تاسە‌فرە‌و سیاحە‌تی ئە‌و نوسە‌رو ڕە‌وشە‌نبیرە‌ عە‌رە‌بانە‌ی لە‌ ئوتێلە‌کانی کوردستانە‌وە‌ لە‌ناو ڕۆژنامە‌ کوردیە‌کانە‌وە‌ لە‌دژی فیدراڵی قسە‌یان کرد ،لە‌دوای ڕوخانی ڕژێمیش لە‌ بە‌غداوە‌ شە‌ڕی سیاسی وسە‌ربازی بۆ بە‌رتە‌سک کردنە‌وە‌ی دە‌سکە‌وتە‌کان هە‌میشە‌ شە‌ڕێکی ئامادە‌یە‌ ،لە‌ سە‌ر زە‌ویشە‌وە‌ ،بە‌دە‌ستێک تیرۆریست وبە‌دە‌ستێکی دی ژنی لە‌شفرۆش هە‌ڵدە‌ڕێژنە‌ کوردستانە‌وە‌ ،پە‌یوە‌ندیگرتن لە‌گە‌ڵ کۆمە‌ڵگایە‌ک کە‌ مێژویە‌کی خوێناوی لە‌بە‌ینا و یادە‌وە‌ری پڕ دوکە‌ڵ وهاواری مندالی کوژرا و هە‌زاران لاشە‌ی سوتاو بێت ،بارگاوی دە‌بێت بە‌ گومانێکی بەهێز ،بارگاوی دە‌بێت بە‌ ئاگاییە‌کی لە‌ رادە‌بە‌دە‌ر وپرسیاری هە‌میشە‌ ،کە‌ پێدە‌چێت ئە‌مانە‌ هیچی لە‌ هە‌ڵسوکە‌وتی لێپرسراوی کوردا ڕە‌نگی نە‌دابێتە‌وە‌ ،ئە‌گە‌ر ڕۆژئاوا بە‌ دامە‌زراویی و بەهێزی خۆیانە‌وە‌ ،دە‌رسیان لە‌ 11ی سێپتامبە‌ر وە‌رگرتبێت وتە‌وای هە‌ڵسوکە‌وتی خۆیان دیاریکردبێت لە‌گە‌ڵ دونیای عە‌رە‌بدا ،بە‌دە‌سەڵاتداران وڕە‌عیە‌تە‌وە‌ ،دە‌بێت ئێمە‌ چی بکە‌ین کە‌سە‌دان وگورزی لە‌ 11ی سیپتامبە‌ر خراپتر وکوشندە‌ترمان بە‌رکە‌وتوە‌ لە‌لایە‌ن هێزی عە‌رە‌بی و دە‌وڵە‌تی عە‌رە‌بی و جە‌یشی عە‌رە‌بی ،لە‌ کوشندە‌ترین بێدە‌نگیدا ،تا هە‌نوکە‌ش بە‌ردە‌وام‌ دە‌بێت‌ ئە‌و پرسیارە‌ ڕوبە‌ڕوی سە‌رکردایە‌تی کوردی بکرێتە‌وە‌ کە‌ لە‌لایە‌ک لە‌ خە‌ونی بێباکی و ئیهمالیدا ،نە‌بونی پلان وستراتیژ ودیدی میژویی لە‌لایە‌کی دی ،نقوم بوە‌ .

 


                                                                                                      بگه‌ڕێوه‌ بۆ سه‌ره‌تا

                                                                                      Copyright © 2008