سەرکردەیەکى تایبەتی فەیلەقى قودسى ئێرانى دەستگیر
دەکرێت
سەرکردەیەکى گشتى هێزە فرە رەگەزەکان هەواڵى دەستگیرکردنى عەلى ئەللامى لە چوار
شەممەى رابردوو راگەیاند کە یەکێکە لەسەرکردە هەرە دیارى گرووپە چەکدارە
تایبەتیەکانى پەیوەست بە ئێران . (ئەللامى) کە لە فرۆکەخانەى نێودەوڵەوتى و
لەکاتى هەوڵدانى هەڵاتندا بۆ دەرەوەى عێراق دەستگیرکراوە . لە لایەن دادگاوە
داواکراوەو تاوانبارە بە چەندین هێرش و کردەوەى تیرۆریستى کە دواینیان
تەقینەوەکەى ئەنجومەنى شارەوانى شارى سەدر بوو . لە لایەکى ترەوە عەلى ئەلئەدیب
سەرکردەى ناودارى نێو ئیئتلافى شیعى دەسەڵاتدار بە ئاژانسى (خەبەر)ى راگەیاند :
ئێران بە چەک و هاوکارى ماددى و مەعنەوى باندە تایبەتەکان کۆمەک دەکات کە
بەسەرپەرشتى فەیلەقى قودسى ئێرانى لە چەکدارەکانى سوپاى مەهدى پێکهێندراون ئەو
باندە تایبەتانە بە مەترسیدارترینى ئەو گرووپانە دەژمێردرێن و کار بۆ تێکدانى
بارى ئەمنى عێراق دەکەن و دەزگا ئەمنیەکانى عیراقیش لە هەوڵى دۆزینەوەى
سەرەداوێکن تاکو زانیارى سەبارەت بە چۆنیەتى گواستنەوەى پارەى ئێرانى بۆ ئەو
گرووپانە وەدەست بێنن ، لەو چوارچێوەیەشدا لێکۆڵینەوە دەربارەى ئەو کۆمپانیا
بازرگانیە ئێرانیانە دەکات کە لە ژێر ناونیشانى عێراقیدا کار دەکەن .
|