بۆ کۆمەک کردنیان و بەمەبەستى دامەزراندنى ئەنجومەنى
نەتەوەیى
تورکمانە شیعە و سونەکان لەئەنکەرە کۆدەبنەوە
لە ماوەى رابردوودا چەندین وەفدى لایەنە تورکمانیەکانى عێراق روویان لە تورکیا
کردووە و لەگەڵ بەرپرسانى ئەو وڵاتەدا تاوتوێى دوا گۆڕانکاریەکانى عێراق و پرسى
دامەزراندنى ئەنجومەنى نەتەوەیى تورکمانەکانى عێراق دەکەن .
سەرچاوەکان ئاماژە بەوە دەدەن کە لە نێو ئەو وەفدانەدا کەسایەتى و بەرپرسى
حیزبى و پەرلەمانتارى تورکمانى شیعە و سونە هەیە لەوانە (عەباس ئەلبەیاتى،
فریاد توزلو، عیزەدین ئەلدە ولە، فەوزى ئەکرەم تەرزى و سەعدەدین ئارگیج ).
لەو دانیشتنانەدا پرسى یەکڕیزى و یەکدەنگى تورکمانەکانى عێراق (بە شیعە و
سونە)وەو بەسەرپەرشتى بەرپرسە تورکەکان تاوتوێ کراو و هەندێ لەسەرکردەکانى
تورکمان داوایان لەوەزارەتى دەرەوەى تورکیا کردووە پشتگیرى لە دامەزراندنى
ئەنجومەنى نەتەوەیى تورکمان (پەرلەمانى تورکمانى ) بکات کە پیشتر لەلایەن ریاز
سارى کەهیەى سەرۆکى حیزبى تورکمان ئیلى و رکابەرى ئارگێچەوە پێشنیار کرابوو .
ئەم جمجۆڵەى تورکمانەکان هاوکاتە لەگەڵ ئەو جمجۆڵە سیاسیانەى لە گۆڕەپانى سیاسى
عێراقیدا لەئارادایە کە لە دژایەتى کردنى پرۆژەى کوردى خۆیان دەبیننەوە،
هەروەها خۆئامادەکردنێکە بۆ چونە ناو هەڵبژاردنەکانەوە .
|