چە‌مکی گۆڕان و
بە‌رهە‌می هۆشیاری

دڵسۆز حه‌مه


لە‌ دوای کۆتاییهاتنی جە‌نگی جیهانی دووە‌م و دادگایی بە‌ ناوبانگە‌کانی (نورنبیرگ )، روبە‌ڕوبونە‌وە‌ی ئە‌و هە‌مو وێرانکاریە‌ دە‌رونی و فیزیکی وسەرگە‌ردانیە‌ ئینسانیە‌ی جە‌نگ و پە‌ڕاوێزی جە‌نگ بە‌سە‌ر ئە‌وروپایدا هێنا ، ئە‌و وێنە‌ سامناکە‌ی شە‌ڕ و تاقیکردنە‌وە‌ی ئازارە‌کانی جە‌نگ کۆمەڵگەی ئە‌وروپای توشی شۆکێکی مێژویی وە‌ها کرد کە‌ تا ئە‌مڕۆکە‌ش کاریگە‌ری گە‌ورە‌وی هە‌یە‌ لە‌سە‌ر دونیابینی و هەڵوێست و هۆشیاری سیاسی کۆمەڵگەکانی ئە‌وروپا لە‌ هە‌مبە‌ر جە‌نگدا ، هەڵوێستی گشتی کۆمەڵگەکانی ئە‌وروپا جگە‌ لە‌ ئینگلتە‌را هە‌میشە‌ هەڵوێستی موحافە‌زە‌کارانە‌یە‌و ، لە‌ کۆی گشتیدا دژی هەڵگیرسانی جە‌نگە‌ ، لە‌ ئەڵمانیای ووڵاتی سە‌رهەڵدان و گە‌شە‌کردنی نازیزم و هەڵگیرسێنە‌ری جە‌نگی جیهانی ، پاش تە‌واوبونی جە‌نگ و ڕوخان و لە‌ناوچونی ەیتلە‌ر ،ئیدی بە‌ فە‌رمی جیهانبینی نازیزم و هە‌ر جۆرە‌ ڕێکخراوبون و دە‌زگا و کۆمەڵە‌یە‌ک کە‌ بیری نازیزم بە‌رهە‌م بێنێت بە‌ فە‌رمی و بە‌پێی یاسا قە‌دە‌غە‌کرا ، کۆمەڵگەی ئەڵمانی و دە‌سەڵاتی سیاسی لە‌ ئەڵمانیادا بە‌رپرسیاری میژویی و ئە‌خلاقی ئە‌و هە‌مو کارە‌ساتە‌ جە‌رگبڕانە‌ی بە‌سە‌ر کۆمەڵگەکانی ئە‌وروپادا هاتن ، فڕنە‌ بە‌ناوبانگە‌کانی هۆلۆکۆست و سوتانی ملیۆنە‌ها ژن و منداڵ و گە‌نج و پیری جولە‌کە‌ لە‌و فڕنی گازانە‌دا ،وێرانبونی نیوە‌ی زیاتری شارە‌کانی ئە‌وروپا و لە‌ناوچونی نزیکە‌ی پە‌نجا ملیۆن مرۆڤ ، بە‌رپرسیاری ئە‌خلاقی زۆرێک لە‌و ئازارانە‌ی خستە‌سە‌رشانی میژوی ئەڵمانیا وکۆمەڵگەی ئەڵمانیا ، کە‌ لە دواوی لێبوردنە‌وە‌ دە‌ستی پێکرد تا دادگاییە‌کانی نۆرنبیرگ تا قە‌دە‌غە‌کردنی فە‌رمی ئایدۆلۆژی نازیزم ، پاشان ئاکتیڤکردنی هۆشیاری پێکە‌وە‌ژیان وبیناکردنی دیموکراسی وتە‌نانە‌ت باربوکردنە‌وە‌ی زۆرێک لە‌و لایە‌نانە‌ی کە‌ لە‌و جە‌نگە‌دا زیانی زۆریان لێکە‌وت هە‌ر بۆ نمونە‌ جولە‌کە‌کان کە‌ تا ئە‌مڕۆکە‌ش دە‌وڵە‌تی ئەڵمانیا لە‌ چوارچێوە‌ی ئە‌و بە‌رپرسیارێتیە‌ مێژوییە‌ی کە‌ لە‌ هە‌مبە‌ر جینۆسایدی جولە‌کە‌کاندا خستویە‌تیە‌سە‌رشانی خۆی ، ئە‌لە‌مانیا یە‌کێکە‌ لە‌ هە‌رە‌ هاوپە‌یمان و پشتیوانە‌ سیاسی و مادیە‌کانی ئیسرائیل ، دە‌سەڵاتی فە‌رمی ئەڵمانیا و کۆمەڵگەی ئە‌وروپا لە‌ هە‌مبە‌ر مێژویە‌کدا هە‌لسوکە‌وت دە‌کە‌ن کە‌ کاریگە‌ری گە‌ورە‌ و قوڵی بە‌سە‌ر ئە‌م کۆمەڵگەیانە‌وە‌ بە‌جێهێشتوە‌ ، لە‌ ساڵی 2005 و لە‌یادە‌وە‌ری تێپە‌ڕبونی پە‌نجا ساڵ بە‌سە‌ر جە‌نگی کە‌نداوی نۆرماندی کە‌ ئیدی سە‌رە‌تای تێکشکان و گلۆربونە‌وە‌ی سە‌ربازیی هیتلە‌ر وڕاماڵینی بو لە‌ فە‌رە‌نساوە‌ بە‌رە‌و بە‌رلین ، لە‌یادی ئە‌و جە‌نگە‌دا ،گیرهارشرودە‌ر کە‌ ئە‌وسا راوێژکار بو لە‌ ئەڵە‌مانیا ئامادە‌ی ئە‌و مە‌راسیمە‌ بو و جارێکی تر داوای لێبوردنی کرد ودوپاتی ناشرینی و ترسناکی جە‌نگی کردە‌وە‌ ، کە‌چی توێژێکی بە‌رفراوانی خەڵکی فە‌رە‌نسا بە‌ هاتنی گیرهارد شرودە‌ر توڕە‌بون وپێیان وابو نە‌دە‌بو حکومە‌تی فە‌رە‌نسی ڕێگای بە‌ ئامادە‌بونی هیچ لێپرسراوێکی ئەڵمانی بدایە‌ لە‌بە‌رڕێزی ئە‌و هە‌مو قوربانیانە‌ی لە‌و جە‌نگانە‌دا تیاچون ، ئە‌مە‌ مانای ئە‌وە‌ نیە‌ راسیزم و نازیزم لە‌ ئەڵمانیا و تە‌نانە‌ت لە‌ناودە‌زگا فە‌رمی ودە‌وڵە‌تی ئەڵماندا نە‌بێت ،بە‌ پێچە‌وانە‌وە‌ ئەڵمانیا یە‌کێکە‌ لە‌وکۆمەڵگەیانە‌ی کە‌ نە‌زعە‌ی ڕاسیزم ونازیزمی تێدا ئامادە‌یە‌ ولە‌وسالانە‌ی دواییشدا بە‌هۆی هە‌لومە‌رجی سە‌رهەڵدانی توندڕە‌وی و ئیسلامی سیاسی هە‌مانکات ئە‌و نە‌زعە‌یە‌ش وە‌کو پە‌رچە‌کردار لە‌ناوکۆمەڵگەدا سە‌ری هەڵداوە‌ ،بەڵام ئە‌مانە‌ تە‌وژمن لە‌ ئاستی کۆمەڵگەدا دێت ودە‌ڕوات وشێوە‌و قورسایی دە‌گۆڕێت ، بەڵام لە‌ ئاستی دە‌وڵە‌ت ولە‌ سیستە‌می فە‌رمی دامە‌زراوە‌ی کۆمەڵگە دا لە‌ ئاستی گشتیدا ناتوانێت هیچ کاریگە‌ری هە‌بێت ،دە‌وڵە‌ت ویاسا ومافە‌کان و دە‌ستوری رە‌سمی وڵات بە‌هێزترین کاراکتە‌رن چی وە‌کو میکانیزمی ڕاگرتنی هاولاتی و مافە‌کانی چی وە‌کو کاراکتە‌رێکی مە‌عنە‌وی لە‌ هۆشیاری کۆمەڵایە‌تی گشتیدا ، کە‌ لە‌ کۆتاییدا مە‌بە‌ست و ئامانجی بە‌رهە‌مهێنانی هۆشیاری کۆمەڵایە‌تیە‌ بە‌ ئاستێکی وا کە‌ مرۆڤە‌کان یە‌کسان بن لە‌ ماف وئە‌رکە‌کاندا بە‌ فراوانترین ماناکانی ئازادی ، ئە‌م حاڵە‌تە‌ تە‌واو پێچە‌وانە‌ی عێراقە‌ ، عێراقی کورد وعە‌رە‌ب وتورکمان ،لێرە‌دا بە‌راوردی بە‌رخوردی دوکۆمەڵگە دە‌کە‌م لهەە‌مبە‌ر میژودا ،مێژوی دوای جە‌نگی خوێناوی و وێرانبونی وڵاتێک ،کە‌وتنی سە‌دام حسێن وکۆتاییهاتنی دڕندە‌ترین ڕژێم لە‌ مێژوی هاوچە‌رخدا ،بە‌ تایبە‌ت تاوانە‌کانی لە‌ هە‌مبە‌ر کۆمەڵگەی کوردیدا ،هە‌رچە‌ندە‌ پاش کوژانە‌وە‌ی جە‌نگ ،دە‌ستوی فە‌رمی ووڵات نوسراوە‌تە‌وە‌ ،بینای سیستە‌می دیموکراسی وپێکە‌وە‌ژیان وفە‌رهە‌نگی لێبوردە‌یی ویە‌کسانی ومافی ئیتنیکە‌ جیاوازە‌کان لە‌ دە‌ستوردا سە‌لمێنراوە‌ ،لە‌وانە‌ش مافە‌ نە‌تە‌وە‌ییە‌کانی کورد ومە‌سە‌لە‌ی کە‌رکوک کە‌ بە‌ مادە‌ی 140 چارە‌سە‌ر کراوە‌ ، بەڵام مانتالیتایتی ناسیۆنالیزمی عە‌رە‌بی و توندڕە‌وی ئیتنیکی وئایینی ودونیابینی هێزە‌ عە‌رە‌بیە‌کانی ناو عێراق و دە‌رە‌وە‌ی عێراق ، هەڵگری هە‌مان فە‌رهە‌نگی شۆڤینی عە‌رە‌بین ونمایشی هە‌مان جیهانبینی دە‌سەڵاتخوازی وتاکڕە‌وی وهە‌یمە‌نە‌ی عە‌رە‌بی دە‌کە‌ن بە‌سە‌ر عێراقدا ،لە‌ دیدی ئە‌واندا شوناسی عە‌رە‌بی بۆ عێراق گرنگترە‌ لە‌ شوناسی دیموکراسی وسە‌قامگیری سیاسی ،تاقیکردنە‌وە‌کانی جە‌نگ و وێرانبون هیچ پرسیاری جددی لە‌ دونیابینی هێزە‌ عە‌رە‌بیە‌کاندا بە‌رهە‌منە‌هێناوە‌ ،بە‌و مانایە‌ی هۆشیاری سیاسی کۆمەڵگەی عێراقی وهێزە‌ عە‌رە‌بیە‌کان هۆشیاری هێندە‌ نزمە‌ کە‌ ناتوانێت لە‌گەڵ چە‌مکی دیموکراسی و پێکە‌وە‌ژیان و سە‌لماندی مافە‌کانی ئە‌وی دی و گفتوگۆی هە‌بێت ،ناتوانێت ،فە‌رهە‌نگی توندوتیژی فراوانخوازی و سڕینە‌وە‌ی ئە‌وی دی تە‌جاوزبکات و لە‌گەڵ پێدراوە‌کانی ئازادی ودیموکراسی هیچ چە‌شنە‌ دایالۆگێک بینا بکات ،هیچ ‌‌‌‌‌هێزێکی عە‌رە‌بی تائێستا لە‌ سۆنگە‌ی ئە‌نفالە‌وە‌ داوای لێبوردنی لە‌ کۆمەڵگەی کوردی نە‌کردوە‌ ، گە‌لە‌کۆمە‌کی ئە‌م هە‌فتە‌یە‌ی پارلە‌مانی عێراقی و هە‌وڵی ئاشکرا وبێپە‌ردە‌ی تێپە‌ڕاندنی یاسای راکێشانە‌وە‌ی کە‌رکوک بۆ ناو میکانیزمی سیستە‌می تە‌عریب بە‌و شێوازە‌ سوریالیە‌ کە‌ کۆمەڵگەی کوردی و دە‌سە‌لاتی فە‌رمی کوردی ڕوبە‌ڕوی ڕاستیە‌ک کردۆتە‌وە‌ ، مانتالیتایتی بە‌عس ، مانتالیتایتی ناسیۆنالیزمی عە‌رە‌بی وئیستیبداد ،دوای ئە‌و هە‌مو مێژوە‌ خوێناویە‌ مانتالیتایتی ئامادە‌ی زۆربە‌ی هێزە‌ عە‌رە‌بە‌کانی عێراقن ولە‌ تە‌واوی میدیاکانە‌وە‌ ڕۆژانە‌ گوێمان لێدە‌بێت کە‌ سە‌رقاڵی بە‌رهە‌مهێنانی هۆشیاری هە‌یمە‌نە‌ی عە‌رە‌بی ودە‌سەڵاتی موتلە‌قی عە‌رە‌بین و بۆ کە‌رکوکی خە‌ونی ناسیۆنالیزمی کوردیش هە‌مان لێکدانە‌وە‌ وسیاسە‌تی بە‌عسیان هە‌یە‌ ،تە‌واو پێچە‌وانە‌ی ئەڵمانیای دوای جە‌نگ ،ئە‌گە‌ر دە‌ستوریش زامنی مافە‌کان بکات ، لە‌ کۆمەڵگەیە‌کدا کە‌ هۆشیاری کۆمە‌لایە‌تی وسیاسی بە‌و حاڵە‌ی عێراق نزم بێت ،ماشێنی سیاسی چە‌ندان هێزی دی سە‌رقاڵی بە‌رهە‌مهێنانی هۆشیاری شۆڤینی بە‌عسی بن ،دە‌بێت تە‌واو بە‌گومان بین لە‌داهاتوی دیموکراسی و رونە‌دانی کارە‌ساتی دی وەکو دزینی کە‌رکوک و ئە‌نفالی سە‌دان هە‌زار کە‌س .
 


                                                                                                      بگه‌ڕێوه‌ بۆ سه‌ره‌تا

                                                                                      Copyright © 2008