پەرلەمانى کوردستان زیادەى موچەى
شەش مانگی بەیەکەوە
بەسەر فەرمانبەرەکانیدا دابەش کرد
بژارحەکیم/ هەولێر
فەرمانبەرانى پەرلەمانى کوردستان لەگەڵ وەرگرتنى موچەى مانگى(7) ،هاوکات موچەى
زیادەى شەش مانگى رابردووشیان بەسەر یەکەوە وەرگرت،بەوەش پەرلەمان دەبێتە
یەکەمین دەزگا لەکوردستان کە فەرمانبەرانى ئەو زیادەى موچە بەیەکەوە وەربگرن.
کرێکار عەبدوڵڵا خۆشناو،بەڕێوەبەرى دیوان لەپەرلەمانى کوردستان بە(هەواڵ) ى
راگەیاند : " ئێمە وەکو ئیدارەى پەرلەمانى کوردستان ئەو مانگە لەگەڵ موچەى
مانگى(7) زیادەى موچەى شەش مانگى رابردوومان بەیەکەوە بەسەر فەرمانبەرانى
پەرلەمان دابەش کرد کەنزیکەى 300 فەرمانبەردەبن".
بەڕێوەبەرى دیوان ئەوەشى باس کرد،کەپێدانى ئەو زیادەیە لەسەر بودجەى تایبەتى
پەرلەمانى کوردستان بوە،چونکە پەرلەمان بودجەیەکى تایبەت بەخۆى هەیە و لەهەمان
کاتیشدا ئەو زیادەیەى موچەى فەرمانبەران وەک قەرزێک لەسەر ئێمە بووە ئێمەش ئەو
زیادەیەمان دابەش کردوە.جێی باسە کە هیچ فەرمانگەیەکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
ئەو زیادە مووچەیەی وەرنەگرتووە و بڕیارە لە مانگی هەشتدا خەرج بکرێت.
|