شێخ جەلالەدین ئەلسەغیر :
نامانەوێت لەبەر کەرکوک لەگەڵ کورددا بگاتە سەر ئێسک


سەبارەت بە هەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوک و دەنگدان لەسەری لە پەرلەمانی عێراقی ماڵپەری (موسوعە النهرین) ئاماژە دەکات کە بەهۆی دەنگدانی نهێنییەوە بریار لەسەر (51) بڕگەی یاسایی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق دراوە بەکەرکوکیشەوە .
سایتی ناوبراو لە هەواڵێکی رۆژی سێ شەممە 12/ 7دا کە تایبەتە بە کورتەی دانیشتنەکانی پەرلەمانی عێراقی لە بارەی دەنگدانەوە بۆ یاسای هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی پارێزگاکانەوە تەئکید دەکاتەوە کە بەماددەی (24)ی تایبەت بە هەڵبژاردنەکانی کەرکوک لیستی هاوپەیمانی کوردستان و هاوپەیمانەکانی داوایان کردووە دەنگدانەکە بە ئاشکرا ئەنجام بدرێت و لە بەرانبەریشدا عەرەب و تورکمانەکان و کوتلە سیاسیەکانی تر داوایان کردووە دەنگدانەکە بەنهێنی یەکلایی بکرێتەوەو لیستی هاوپەیمانی کوردستان و هەریەک لە ئەنجومەنی باڵاو بەدرو خالید ئەلعەتیە و سەربەخۆکانی نێو ئیئتیلاف لەدژی دەنگدان بوون بە نهێنێ .
بۆ لاپەڕە (2)
 


                                                                                                      بگه‌ڕێوه‌ بۆ سه‌ره‌تا

                                                                                      Copyright © 2008