سکرتێرى یەکێتى قوتابیانى کوردستان
لەپۆستەکەى لادرا
هەواڵ-هەولێر
هەفتەى رابردوو رێناس جانۆ سکرتێرى یەکێتى قوتابیانى کوردستان لەپۆستەکەى
لادەدرێت و لەشوێنى ئەو کارگێڕێکى مەکتەبى سکرتاریەت بەناوى( هەرمان مائى)
دەبێتە سکرتێرى رێکخراوەکە.
سەرچاوەیەک بە(هەواڵ)ى راگەیاند: " لادانى رێناس لەپۆستەکەى دەگەڕێتەوە بۆئەو
ناکۆکی و ململانێیانەى کە لەڕێکخراوەکەدا هەبووەو ئەو ناکۆکیەش لەسەر بنەماى
تەکەتولات بوە. سەرچاوەکە وتیشی بڕیارى ئەوە لەئارادایە بەشێکى زۆرى ئەندامانى
سکرتاریەتى قوتابیان پشتگیرى لەرێناس جانۆ بکەن و بەنیازى مانگرتنن. سەرچاوەکە
دەڵێت: "لادانى رێناس لەو پۆستە بەبڕیارێکى مەکتەبى سیاسی پارتى بووە.
|