هەفتەیەکى رەشى رۆژنامەنووسان
لەماوەى هەفتەیەکدا کە بەهەفتەى کوشتن و بڕینى رۆژنامەنوسانى کوردستان بەگشتى
و کەرکوک بە تایبەتى دادەنرێت ، رۆژنامەنوسێک تیرۆرکراو دوانى تریش
دەستدرێژییان کرایە سەرو رۆژنامەنوسێکیش هەرەشەى کوشتنى لێکرا .
لەسەرەتاى هەفتەى رابردوودا رۆژنامە نوس عبدالرحمان ێدیق پەیامنێرى کەناڵى
ئاسمانى کوردستانTV لەبەردەم هۆتێڵى گۆران لە هاوینە هەوارى پیرمام هێرشکرایە
سەرى و بە توندى تووشى ئازارى جەستەیى بوەوە .
پێشتریش لە کاژمێر (10) ى سەر لەبەیانى رۆژى 17-7-2008 ئەحمەد جەبار محمد
پەیامنێرى هەفتەنامەى رێگاى کوردستان لە کاتى بەسەرکردنەوەى چالاکیەکى
رێکخراوەکاندا لەبەردەم پارێزگاى کەرکوک لەلایەن ئەفسەرو پۆلیسێکی پارێزگاوە
هێرشی کرایەسەر و پێناسەو کامێرای لێ زەوتکراو سوکایەتیشی پێکرا ، شەوی 18/7یش
بەژمارە مۆبایلەکانی (07706169597 ، 0770555823 ، 07701575883 ) چەندین جار
هەرەشەی کوشتن لە رۆژنامەنووس (ئاسۆ عوسمان عەبدوڵا ) پەیامنێری تەلەفزیۆنی
ئازادی لە کەرکوک کرا ، تەلەفزیۆنی ناوبراویش بە نووسراوی رەسمی لقی کەرکوکی
سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان لەو دوو رووداوە ئاگادار کردۆتەوە.
دووشەممەی رابردووش لە سیناریۆیەکی تراژیدیدا رۆژنامەنووس سۆران مامە حەمە
بەرپرسی کەرکوکی نووسینگەی گۆڤاری لڤین لەبەردەم ماڵەکەی خۆی لەگەرەکی شۆریجە
لەلایەن چەند چەکدارێکەوە دوو ئۆتۆمبێلی جۆری (BMW) و پیکابی نیسان دەبڵیان
پێبوو درایە بەر دەسرێژى گوللەو دەستبەجێ شەهید کرا ، بەوەش ژمارەی
رۆژنامەنووسە کوژراوەکانی کەرکوک لە سەرەتای پرۆسەی ئازادیەوە دەکاتە 13
رۆژنامەنووس و لەسەر ئاستی عێراقیش ئەو ژمارەیە بەرزبووەوە بۆ 217 رۆژنامەنووس
.
سەبارەت بە تیرۆرکردنی سۆران مامە حەمە کۆمەڵی بابەت و بەیاننامەو وتار
لەلاپەڕەکانی 2-4-6 دا بخوێنەوە .
|