کاتێ مەرگ دەدوێ..!
مردن قۆناغی دەرچوونى رۆحە لەجەستە، رێگەیەکە رۆحی هەموومانى پێدادەڕوات،
مردنیش جۆرى زۆر هەیە.. مردن هەیە تەنها بەپێوە خۆشە، ئەوانەى خاوەنى ئەو
مەرگەن کەسانى هەقخوازو بوێرو چالاکن و هەمیشە لەژیاندا رووناکییان بۆ
دەوروبەرو خێرو بەرەکەتیان بۆ گەل و نیشتمانیشیان هەمیشە لەسەرووی هەموو
خاکێکەوەیە..
مردنیش هەیە، زۆرکەس هێشتا زیندوون و لەلاى زۆر لەخەڵکان وەک مردوو حیساب
دەکرێن، واتە مردن درەنگ پێیان دەگاو ژیانیش لەخۆیان ناگرآ، ئەمانەش ئەو
فیئەیەن کەبوونیان زیانێکی گەورەو سیمایان دێوەزمەى بەنەعلەتکراوە، ئەوانە
بەناهەق دەژین و ئۆکسجینى پاک دەدزن و مافی ژیانیان نییەو بوونەتە بارو
بارگرانى بەسەر خەڵکانى ترەوە، لەوەش ئەولاتر، ئەوانە مشەخۆرى خوێن و ئێسقان و
هەناسەى خەڵکانى خاوەن هەڵوێست و ژیرن، هێندە قیڕسیچمەن، مرۆڤ بەدیدەنییان
بێزار دەبآ، بۆگەنێکی ژەهراوین لەناو جەستەى میللەتدا دێن و دەچن.. دەڵێن خوا
ئەو جۆرە کەسانەى بۆئەوە دروستکردووە تا ببنە عیبرەتى زەمانە و دەرس و پەند تا
بەنى ئادەم لێیان دوورکەوێتەوەو ئینقیرازیان پآ بکا، ئەوسا ژیان جوانترو مرۆڤیش
بەنرختر دەبآ..!
لەپیشانگاکەى فەرماندەیی هێزی گەرمیان رێک ئەو دوو جۆرە مرۆڤەم دی، یەکآ دەیەوآ
زیندەگی بگەڕێنێتەوە نێو هەیکەلی دارودەوەن و سروشتى گەرمیان، خەندە
بگەڕێنێتەوە سەر ئەو لێوانەى ساڵەهاى ساڵە بەهۆى دڕندەیی بەعس و
تاریکپەرستەکانى ئەلقاعیدە ئەو خەندەیەیان لێتۆراوە، ئەویتریشیان دەیەوآ
بەشمشێرو کێردو تەور ژیان لەمندالڕ و گەنج و تولازان زەفت بکا، مرۆڤ بەو هەموو
جوانیەى خۆیەوە، بەو هەموو خەونە رەنگاڵەییەوە گۆشاوگۆش سەربڕآ، رۆژ بکاتە شەوو
هەموو حەڵاڵێک حەرام بکاو ئیدی دونیا بکا بەمەرگەساتێک هەموو شتێک لەبریسکەى
تاریکی شمشێردا ببینآ..
لەنێو ئەو دوو جۆرە مردنەدا، ئەگەر (مردن) خۆى زمانى هەباو وەقسە هاتبا، ئاخۆ
چۆن پێناسەى بوونى خۆى لەجەستەى وەحشیگەرى هەندێک و چۆن جوانیی خۆى لەنێو لاشەى
سپی وەک بەفری هەندآ بەنى بەشەر دەکرد..!؟ ئاخۆ چۆن بەتوندی وەڵامی ئەوانەى
دەدایەوە، کەدەڵێن مردن هەر مردنە.. ئەمە قەت وانییە، ئاخۆ مەرگی جەللادو
قوربانى هەریەک مەرگە..؟! ئاخۆ کوژراو و بکوژ وەک یەکن..!
ئەى ئەگەر خودی (ژیان)، خۆى بکەوێتە قسان دەبآ چۆن پێناسەى خۆى لەهەردوو
بارەکەدا بکات..؟! لەکاتێکدا دەبینآ، ژیانێک هەیە لەباخچەى ساوایانەوە
دەستپێدەکاو بزە دەبەخش و دڵان شاد دەکا، گەورە دەب و شارەوشار بەرەو رووناکی
گۆرانى دەڵێ، سێو دێنێ بۆ ئەوانەى تینووی سروشتن، باران دێنآ بۆ ئەوانەى هەمیشە
دەیانەوآ پاک بن، شەمالڕ هەڵدەکا، تافێنکە با ئۆخەى بخاتە دڵى عاشق و خەونى
شیرین ببەخشآ، لەولاشەوە دەبینآ ژیانێک لەنێو دەست وقاچ بڕین و سەرپەلدان و
کوشتنى بەکۆمەلڕ و یاساغکردنى هەموو پێداویستیەکان و سەدان کولەمەرگى تر
هەنگاوی کوێرانە دەنآ..!
ئەمڕۆ بەبەرچاوماندا زۆرن ئەوانەى دەجووڵێنەوە، بەڵام لەزاکیرەى هەمووماندا
مردوون، مردوویەکی پیس و بۆگەنکردوو، زۆریشن ئەوانەى وان لەژێر زەویدا، بەڵام
هەموو بەیانیەک بەسیمایەکی نورانییەوە سڵاوی رۆژى ئازادى و خۆشبەختیمان لێدەکەن،
ئومێدمان پێدەبەخشن و میهرەبانیی ژیانمان فێردەکەن..!
ئیمزا
ئیدریس شەیداهۆ
|