نووسینگەکەی کۆنسوڵگەریی ئەمریکا
ئاگر دەگرێت


سەرچاوە ئەمنیەکان تەئکیدیان کردەوە کە شەوی چوارشەممەی رابردوو ئاگر بەردەبێتە نووسینگەی کونسوڵگەریی ئەمریکا لەکەرکوک و تەنها زیانی مادیی لێدەکەوێتەوە .
سەرچاوەکان رونیان کردەوە ئەو رووداوە بەهۆی شۆرتی کارەباوە بووەو دوای ئەوەی چەند شوێنێکی نووسینگەکە دەگرێتەوە ئاگرەکە کۆنترۆڵ دەکرێت ، ئەمەو تا ئێستا بەهای زیانە مادییەکانی ئەو ئاگر تێبەربوونە نەزانراوە ، جێی باسە کونسوڵگەریی ئەمریکا لە ناو بینای پارێزگای کەرکوکدا نووسینگەی هەیە .
 


                                                                                                          بگه‌ڕێوه‌ بۆ سه‌ره‌تا

                                                                                          Copyright © 2008