بیست و پێنج هەزار بیر لێدراوە
لە سـلێمـانى ئــاوى ســەتحــى
بەرەو نەمان دەچێت
سوارە / هەواڵ
لێپرسراوى بەشى بیر و کارێزەکان، لە بەڕێوەبەرایەتى ئاوى سلێمانى، وتى.. ئاوى
سەتحى سەر زەوى بەرەو نەمان دەچێت، بە هۆى زۆرى ژمارە ئەو بیرانەوە کە لێ
دەدرێت.
ئەندازیارى جیۆلۆجى (نیاز) ئاماژەى بەوەشکرد کە نزیکەى پانزە هەزار بیر
مۆڵەتیان هەیە لە سلێمانى، لەبەر ئەوە ئاوى سەتحیى نەماوە و بیرەکانى حکومەت
وشکیان کردووە.
هاوکات سەرچاوەیەک لە ناو بەڕێوەبەرایەتى ئاوەوە ئەوەى بە هەواڵ راگەیاند کە
زیاتر لە پێنج هەزار بیرى بێمۆڵەت لە سلێمانى لێدراوە، بەم پێوەرەش بێت ژمارەى
بیرەکان بیست وپێنج هەزار تێپەڕدەکات. چونکە بە مۆڵەتەوە (13.557) هەزار بیر
لێدراوە، هاوکات لە بەشى داهاتیش(6233) هەزار بیر تۆمارکراوە، ئەمە جگەلەوەى
ناوى زۆر گەڕەک نەکراوەتە ئامارەکانەوە، بە نموونە گەڕەکى کوردسات، کە هەزار
ماڵ دەبن، بەڵام نۆسەد و پەنجا بیریان هەیە، لەم بارەیەوە لە لا (4)دا راپۆرتێک
بخوێنەرەوە....
|