ماست
شادمان مەلا حەسەن
ماست ئه‌وخواردنه‌ى له‌كۆنه‌وه هه‌یه و له‌به‌رهه‌مه‌كانى شیره جا شیرى (مه‌رِ
و بزن و چێل و حوشتر و جۆره‌ها ئاژه‌لى تر) كوردیش چونكه میلله‌تێكى زیاتر
ئاژه‌لدار و كشتوكالى بووه بۆیه هه‌ر له‌كۆنه‌وه له‌گه‌ڵ ماست و به‌رهه‌مه‌كانى
هه‌ڵى كردوه و خواردنێكى سه‌ره‌كى رِۆژانه‌ى بووه له‌دواى به‌رهه‌مه‌كانى گه‌نم
.به‌زۆریش كورد به‌یانیان و ئێواران ده‌یخوات .له‌كوردستانى عێراق ماستى هه‌ولێر
به‌ناوبانگترین ماسته تاكو ئه‌مرِۆ ,رِۆژگارێك بۆ خۆشى به‌له‌زه‌تیه‌كه‌ى له‌به‌غداى
پایته‌ختى عێراق وه‌زاره‌تى دیفاع ناونیشانه‌كه‌ى ئه‌وه‌بوو كه‌وا به‌رامبه‌ر(
لبن اربیل)ه . له‌كۆتایى حه‌فتاكانى سه‌ده‌ى رِابردوو شدا له یه‌كآ له‌وانه‌كانى
پرِۆگرامى نه‌هێشتنى نه‌خوێنده‌واری باسى له‌شارى هه‌ولێر ده‌كرد كه‌وا به‌ماست
به‌ناوبانگه ،ئه‌وه وایكردبوو سلێمانیه‌كان كاتآ توانج(ته‌علیق)یان له‌خه‌لكى
هه‌ولێر بدابایه ده‌یانگوت هه‌ولێره ماست .ئه‌گه‌رچى ئێستاشى له‌گه‌لدابىَ ئه‌وه‌ى
بادیه ماستێكى هه‌ولێریان بۆ ببات ئه‌وه هه‌رگیز تامه‌كه‌یان له‌یاد ناچآ .چونكه
ماستى سلێمانى ئێستاش گه‌شه‌ى نه‌كردوه تاكوبگاته ئاستى ماستى هه‌ولێر , تازه‌ش
نایگاتآ چونكه هه‌ولێر زۆر رِۆیشتووه .له‌م ماوه‌یه په‌یوه‌ندیم به‌چه‌ندین
مه‌رِدارى سنورى هه‌ولێركرد بۆ كۆكردنه‌وه‌ى زانیارى له‌سه‌رباروگوزه‌رانیان له‌دواى
وشكه سالى .هه‌موویان باسیان له‌فرۆشتنى مه‌رِ و مالاته‌كه‌یان ده‌كرد ،چونكه
هیچ به‌روبومێكیان نیه تاكو ئه‌م سال به‌خێوى بكه‌ن تا بگه‌نه‌سالێكى تر‌و
بزانن .كه‌ش و هه‌وا چى به‌سه‌ر دێت .له‌هه‌مان كات وه‌زاره‌تى كشتوكالیش
رِایگه‌یاند كه‌وا زیاتر له پێنج ملیۆن ئاژه‌ڵ به‌هۆى وشكه ساڵیه‌وه هه‌رِه‌شه‌ى
له‌ناوچونیان له‌سه‌ره .له‌لایه‌كى تر ئه‌وه‌نده پوش و په‌لاشه‌ى هه‌شبوو له
له‌وه‌رِگاكان مه‌رِداره‌كانى عه‌ره‌بى ناوه‌رِاست و خواروى عێراق هاتن سفریان
كرد و هیچیان بۆ مه‌رِ و بزنى كورد نه‌هێشته‌وه به‌شێوه‌یه‌ك رِه‌وه‌نده‌كان
ده‌لێن كوێستانه‌كانیش له‌وه‌رِیان تێدا نه‌ماوه .كه‌واته گه‌وره‌ترین هه‌رِه‌شه
له‌سه‌ر سامانێكى گه‌وره‌ى نیشتمانیمان هه‌یه .گه‌ر ئه‌م هه‌موو ئاژه‌ڵه له‌ده‌ست
بده‌ین كه‌واته ماست له‌ده‌ست ده‌ده‌ین كه‌ماستمان له‌ده‌ست دا كه‌واته
لادێشمان به‌ته‌واوى له‌ده‌ست دا ,چینى جووتیاریش ته‌نها خۆیان و ئۆتۆمۆبیله
ده‌بڵ كابینه‌كانیان ده‌مینێنه‌وه ,ئه‌و ده‌بڵ كابینانه‌ى كه‌وا ته‌نها پاره‌ى
گیرفانى جووتیاران ده‌كێشێته‌وه بۆ گیرفانى چه‌ند سه‌رمایه‌دار و به‌رپرسێك .ئه‌گه‌رنا
هیچ سودێكى ئه‌وتۆى نیه بۆ جووتیار.
لـــــــــێره‌دا:پێویسته حكومه‌ت رِزگاركردن و پاراستنى ماست بكاته یه‌كآ له‌به‌رنامه
سه‌ره‌كیه‌كانى خۆى ،چونكه به‌م كاره‌ى ئاوه‌دانى ولاَته‌كه‌مان ده‌پارێزآ و
به‌رگرى له‌ناوچوونى سه‌رمایه‌كى گه‌وره‌ى نیشتمانى ده‌كات .پاراستنى ماست زۆر
باشتره له یارمه‌تى دانى ئه‌و هه‌موو به‌ناو رِێكخراوه عه‌نتیكه و په‌نتیكانه
ى كه‌ته‌نها مه‌به‌ستیان پاره په‌یدا كردنه به‌چه‌ند قسه‌یه‌كى قه‌ڵه‌وى
بێبنه‌ما .یان ئه‌و هه‌موو گۆڤار و رِۆژنامه و كه‌ناله‌ى رِاگه‌یاندن كه‌وا
ئیشى زۆربه‌یان ته‌نها سوككردن و ناشیرن كردنى هه‌رچى له‌م ولاَته‌دا هه‌یه به‌رِابردوو
و ئێستا و داهاتوویه‌وه .پێویسته حكومه‌ت هاوكارى جووتیاران و مه‌رِداران
بكات بۆ مانه‌وه‌یان ئالیك له‌ده‌ره‌وه وه‌ك زۆربه‌ى شته‌كانى تر بهێنآ بۆ
ئاژه‌ڵه‌كانیان و تاكو له ناوچون رِزگاریان بكات .چۆن بائیعى به‌سه‌ر مرۆڤه‌كان
دابه‌ش ده‌كرآ .هه‌رچه‌نده هێنانى ئالیك له‌ده‌ره‌وه‌ى ولاَت ئاژه‌ڵه‌كانمان
له‌وانه‌یه فێرى ئالیكى بیانى ببن و له‌داهاتوو دا كاوجۆى ولاته‌كه‌ى خۆمان نه‌خۆن
و داواى ئالیكى معه‌له‌ب و ساردى بكه‌ن .چۆن مرۆڤه‌كانمان به وه‌رگرتنى برنجى
بائعى ئێستا له‌ساوه‌ر و گه‌نمه‌كوتاو نیسكى خۆمالى دوور كه‌وتوونه‌ته‌وه و به‌خواردنێكى
موته‌خه‌لیفانه‌ى ده‌زانن.به‌لاَم بۆ پاراستنى ماست ده‌بآ حكومه‌ت هه‌مووشتآ
بكات .گه‌ر به‌شۆرِش و قوربانیدان و پێشمه‌رگایه‌تى و ئه‌نفال و كیمیاباران و
ماڵ سوتان و تالانكردن و گوند رِوخان بێت .ده‌بآ به‌شى سه‌ره‌كى بودجه‌ى ئه‌م
ولاَته بۆ گوند و جووتیار بێت .چونكه شار له‌چاولادآ له‌كوردستانا هیچ
قوربانیه‌كى ئه‌وتۆى نه‌داوه .كه‌واته با حكومه‌ت خانووى باش و خزمه‌تگوزارى
بۆ دێهاته‌كان دروست بكات و ته‌كنه‌لۆژیاى سه‌رده‌میان بۆ بهێنآ تاكو به‌رهه‌میان
زیاد بكه‌ن و بازارِیان بۆ فه‌راهه‌م بكات تاكو به‌رهه‌مه‌كانیان به پاره‌ى
باش بفرۆشن .مووچه بۆ ئه‌و گه‌نجانه ببرِێته‌وه كه‌وا شوانى مێگه‌له‌كانن .بۆچى
پاره بۆ ئه‌و هه‌موو رِێكخراوه عه‌نتیكانه هه‌یه به‌ناوى گه‌نجان و لاوان
بۆ بۆ شوانه لاوه‌كان نه‌بآ .هه‌قه شوانه‌كانى كوردستانیش رِێكخراوێك بۆ
خۆیان دروست بكه‌ن و داواى مافى خۆیان بكه‌ن .چونكه ئه‌وان مێژوێكیان هه‌یه
له‌شۆرِشگێرِى دا سه‌رده‌مانێك سه‌رچاوه‌ى نان و هه‌والى پێشمه‌رگه پارتیزانه‌كان
بوونه .زۆربه‌ى جاریش نان و ماستیان داونه‌تآ .كه‌واته ماست له‌مێژووى كۆن و
ئێستا و داهاتووى خۆراكى كورد ده‌ورى هه‌بووه .بانه‌هێڵین ماسته‌كه‌مان له‌ناو
بچێت ,به‌تایبه‌تى ماستى هه‌ولێر، چونكه به‌ناوبانگه و تام و چێژى خۆى هه‌یه
.هه‌قه ماستاوچیه‌كانى كوردستانیش هیمه‌تێك بۆ ماست بكه‌ن ،چونكه گه‌ر ماست
نه‌ما كه‌واته ماستاویش نامێنآ .ئه‌وكات بازارِى ئه‌وانیش شلۆق ده‌بآ و ده‌بآ
به‌دواى كاسبیه‌كى تردا بگه‌رِێن .كه‌واته سلاَو له‌ماست .بژى ماست .بمێنآ
ماست .هه‌رله‌گه‌شه‌دابێت ماستى ده‌شتى هه‌ولێر به‌ته‌واوى به‌رهه‌مه‌كانیه‌وه
..
shadmanmala@yahoo.com
|